کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

16:29 - 27 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی بانەیی بەناوی موتەلیب ئەحمەدیان سزای ٣٠ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای سەقزەوە بەسەردا سەپاوە.


بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، هاووڵاتییەکی بانەیی کە ٢ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و راپێچی بەندیخانە کرابوو، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقزەوە بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی دژبەری رێژیمی ئێران، سزای ٣٠ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە.
ناوبراو ماوەیەک لە ژووری تاکەکەسیی زینداندا بووە و ئێستاش لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران