کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناردنی یارمەتی لەلایەن كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ هەولێر، بۆ كوردانی كوردستانی رۆژئاوا

16:53 - 3 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە هەولێر هێندێ‌پێداویستی و كەلوپەلی بۆ كوردانی كوردستانی رۆژئاوا نارد.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات وەكوو ئەركێكی نەتەوەیی بە هاوكاری ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لە شاری هەولێر هەڵمەتی كۆكردنەوی یارمەتی بو كوردانی كوردستانی رۆژئاوای دەست پێكرد و توانیان ژمارەیەكی بەرچاو پێداویستی بۆ ئەو هاووڵاتییانە كۆ بكەنەوە.
ئەندامانی حیزبی دێمۆكرات بە رۆحێكی نەتەوەیی و كوردانەوە كۆمەڵێك كەلوپەل و پێداویستی ژیانیان بۆ خوشك و براكانیان لەكوردستانی رۆژئاوا نارد و پشتیوانی و هاودەردی خۆیان بۆ ئەو كوردە لێقەوماوانە دووپات كردەوە.