کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەكی ئایینیی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی ئورمیه کۆچی دوایی کرد

22:04 - 3 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: مامۆستایەکی ئایینیی نیشتمانپەروەر و نەتەوەپەروەری کورد لە ناوچەی محاڵ دەشتی ئورمیە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پێش ئێستا \'\'مەلا شەریف عەبدوڵڵاهی\'\' كوڕی \'\'محەممەد سەلیم\'\' خەڵكی گوندی \'\'راژان\'\'ی ناوچەی \'\'مەحالی دەشت\'\'ی ئورمیه و مەلای گوندی \'\'ژاراوێ\'\'، بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لەسەر رێگای دزەی دۆڵێ، گیانی لەدەست دا.
مەلا شەریف ماوەی ٢٠ ساڵە مەلای گوندی \'\'ژاراوێ\'\'یە و بە كەسێكی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی کورد ناسراوە، هەر بۆیە لەلای خەڵكی ناوچەی دۆڵێ و مەحالی دەشتی ئورمیەوە كەسێكی خۆشەویست بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵه و کەس و کاری مەلا شەریف دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد