کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

17:20 - 27 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

هەرمان ناکاریتس، جێگری بەرپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، رایگەیاندووە: دوای دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانیشتن لەگەڵ هەیئەتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، هیچ بەرئەنجامێکی بەدواوە نەبووە و بڕیارە لە ١ی جۆزرەدان دانیشتنێکی دیکە ئەنجام بدرێت.

ناوبراو روونیشی کردۆتەوە کە نێوەڕۆکی باسەکان لەسەر شەفاف سازی و روون کردنەوەی بابەتە پێوەندیدارەکانی لایەنی نیزامیی چالاکییە ناوکییەکانی رێژیم بووە.

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئاڵمان، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی هیچ کام لە مەرجەکانی رێژیمی ئێرانی لەمەڕ رەزامەندیی ئەو رێژیمە بۆ چاودێری لە ناوەندی پارچین، پەسند نەکردووە.


راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران