کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

18:59 - 27 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەناوی یووسف مەعرووفی، کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی سێداوێی سەربە شاری شنۆ بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، گیانی لەدەست دا.
یووسف مەعرووفی خاوەنی بنەماڵە بوو و بۆ سیاحه‌ت و کۆ ‌کردنه‌وه‌ی گیای خوراکیی روو لە شاخەکانی ده‌وروبه‌ری شاری شنۆی کردبوو.
بەپێی وتەی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە، هێزەکانی رێژیم ئیزنی ناشتنی تەرمی یووسف مەعرووفیان لە رۆژدا نەداوە و هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ناوبراو کردووە کە دەبێ بە شەو بینێژن.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ئێران، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستە بنەماڵە و کەس و کاری کاک یوسف مەعرووفی دەکات و خۆی بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانێت.

رۆحی شاد


راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران