• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ماردین لەكوردستانی توركیە بەڕێوە دەچێت

زایینی: ٢٨-٠٨-٢٠١٣ - هەتاوی: ١٣٩٢/٠٦/٠٦ - ١٢:٣١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ماردین لەكوردستانی توركیە بەڕێوە دەچێت
كوردستان میدیا: لەكۆتایی ساڵی ٢٠١٣ی زاییندا فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ماردین لە كوردستانی توركیە و لەشاری ماردین بەڕێوە دەچێت.


رۆژنامەی "تەرەف" بڵاوی كردەوە، ئەو فێستیڤاڵە لەژێر ناوی "یەكەمین فێستیڤاڵی فیلمی میزۆپۆتامیا" لە مانگی یازدەی ئەو ساڵی میلادیدا بەڕێوە دەچێت.


ئەو فێستیڤاڵە سێ‌بەشی دیكیۆمێنت، ئەنیمەیشێن و كورتە فیلمی لەخۆ گرتووە و بەشداران تێیدا رەكەبەرایەتیی دەكەن.


بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەكە رایانگەیاندووە، ئەو بەرهەمانەی كە سەركەوتن بەدەست دێنن خەڵاتی تایبەتیان پێ‌دەدرێت و لەلایەن كۆمیتەی هەمیشەیی فێستیڤاڵەكەوە رەوانەی فێستیڤاڵە بیانییەكان دەكرێن.


شاری ماردین لەكوردستانی توركیە، خاوەنی ئاسەواری دێرین و مێژووییە و ئەو شارە بۆتە شوێنی گەشتیاران و كەوناراناسان.


ماوەیەك لەمەوبەریش لەزانكۆی ئارتوكلۆی ماردین ژمارەیەك خوێندكار وەكوو یەكەمین گرووپی دەرچوانی زمان و ئەدەبیاتی كوردی رێزیان لێگیرا.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک