کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كتێبی \"قانون\" لەوەرگێڕانی مامۆستا هەژار بۆ جاری یازدەهەم چاپ و بڵاو كرایەوە

18:47 - 6 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: چاپی یازدەهەمی كتێبی قانون در طب لەوەرگێڕانی عەبدولڕەحمان شەرەفكەندی (مامۆستا هەژار) بڵاو كرایەوە.


كتێبی قانوون لەنووسینی ئەبوو عەلی سینا‌یە و مامۆستا هەژار ئەو كتێبەی لەزمانی عەرەبیەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.
ئەو كتێبە لە ٨ بەرگ پێكهاتووە و نزیك بە ٤ هەزار لاپەڕەیە، و ناوەڕۆكەكەی پێكهاتووە لە نووسراوەكانی ابن سینا لەمەڕ پزیشكی، دەرمانسازی، پلەبەندی نەخۆشییەكان و شێوازی چارەسەریی.
عەبدولڕەحمان شەرەفكەندی ساڵی ١٣٠٠ی هەتاوی، لەشاری مەهاباد لە دایك بووە و هۆگریی بە زمان و ئەدەبیاتی كوردی ئەوەندە زۆر بوو كە زۆربەی شیعری شاعیرانی لەبەربووە.
عەبدولڕەحمان دواتر نازناوی هەژاری بۆ خۆی هەڵبژارد كە زمانحاڵی ژیانی خۆی بوو و یەكەمین بەرهەمی شیعری مامۆستا هەژار ناوی ئاڵەكۆكـە كە بۆ زمانی ئازەریش وەرگێڕدراوە.
بەشێك لەبەرهەمەكانی مامۆستا هەژار:

ـ دیوانی شێعری كوردستان

ـ شەرح و راڤەی دیوانی مەلای جزیری

ـ وەرگێڕانی كتێبی یاسای پزیشكی ئیبنی سینا بۆ سەر زمانی فارسی

ـ قامووسی هەنبانە بۆرینە

ـ چێشتی مجێور

ـ چوارینەكانی خەییام

ـ وەرگێڕانی چەند بەرهەمێكی عەلی شەریعەتی لەفارسییەوە بۆ كوردی

ـ وەرگێڕانی قورئان بۆسەر زمانی كوردی

ـ وەرگێڕانی شەرەفنامەی شەرەفخانی بتلیسی لەفارسییەوە بۆ كوردی