کوردستان میدیا: لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.
بەگوێرەی راپۆرتی ناوەندی توێژینەوەکانی بەلووچستان، پاش تیرۆری یەکێک لە مامۆستا ئایینیەکانی سەربە رێژیم لە چەند مانگی رابروودا و هەروەها دەسبەسەر کردنی نزیکەی ١٥ هاووڵاتی وەکوو رێبەرانی مەزهەبی، کەش و دۆخی شاری سەرباز رووی لە دۆخێکی نالەبار دایە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، تێکهەڵچوونەکان بە شێوەی بەربڵاو درێژەی هەیە و ژمارەیەک ناڕازیی بەلووچ کوژران و بریندار بوون.
دەسبەسەر کراوەکان لە زینداندا لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەی توندی هێزەکان دان و گوشارییان لەمەڕ بەشداری کردن لە سیناریۆیەکی تەلەفزیۆنی لە دژی رەوتە میانەڕەوەکانی مەزهەبی سوننە بۆ هیناون.
بەگوێرەی راپۆرتەکان بارودۆخی ئێستای شارستانی سەرباز هەر بەو جۆرە گرژ و ئالۆزە و کەش و دۆخی ئەمنیەتی باڵی بەسەر شاردا کێشاوە.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران