کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لەناوچەی ‌ئەنزەلی ورمێ‌ كۆچی دوایی كرد

17:55 - 9 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: مام سالح ناتق باوكی شەهیدێكی حیزبی دێمۆكرات و خەڵكی ناوچەی ئەنزەلی ورمێ‌ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، مام سالح ناتق كوڕی ئەحمەد، خەڵكی گوندی تەندرووكی سەر بە ناوچەی ئەنزەل لە شاری ورمێ بوو.
سالح ناتق، باوكی شەهیدی حیزبی دێمۆكرات بەناوی شەوێش ناتق و مامی شەهید حەیدەر ناتق بوو.

6395.jpg
شەهید شەوێش ناتق


مام سالح كەسایەتییەكی نیشتمانپەروەر و لەبنەمالەیەكی وڵاتپارێزی ناوچەی ئەنزەل بوو كە بە درێژای مێژووی بزووتنەوەی‌ رزگاریخوازی كورد لەچەند دەیەی رابردوودا، نرخێكی زۆریان داوە.
تەرمی خوالێخۆشبوو سەر لە بەیانی رۆژی هەینی رێكەوتی ٨‌ی خەرمانان لە نێو ئاپۆڕای خەڵكی نیشتمانپەروەری شاری ورمێ لەگۆڕستانی ئیسلام ئابادی ئەو شارە دا، بە خاك سپێردرا.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵەی مام سالح دەكات و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت.

رۆحی شاد