• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

کورته فیلمی ''سنووری شكاو'' خەڵاتی تایبەتیی فیستیڤاڵی فیلمی مۆسترێمپی ئیسپانیای بەدەستهێنا

زایینی: ٠١-٠٩-٢٠١٣ - هەتاوی: ١٣٩٢/٠٦/١٠ - ١٧:٤٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کورته فیلمی ''سنووری شكاو'' خەڵاتی تایبەتیی فیستیڤاڵی فیلمی مۆسترێمپی ئیسپانیای بەدەستهێنا
کوردستان میدیا: كورتە فیلمی ''سنووری شكاو'' لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد ''كەیوان كەریمی'' خەڵاتی تایبەتیی فیستیڤاڵی فیلمی ''مۆسترێمپی ئیسپانیا''ی بەدەستهێنا.

بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی كورتە فیلمی دیكۆمێنتیی ''سنووری شكاو'' بڵاوی کردەوە، ''سنووری شكاو'' لە دەرهێنانی سینەماكاری لاوی بانەیی ''كەیوان كەریمی'' لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مۆسترێمپ Mostremp لە وڵاتی ئیسپانیا، نمایش كرا و توانیی خەڵاتی تایبەتیی ئەم فیستیڤاڵە بەدەست بێنێت.

ئەو فیستیڤاڵە بە بەشداریی بەرهەمی سینەماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆر لە ١ هەتا ٣ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی لە شاری ''ترێمپ''ی وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەچوو.

بەگشتی لەلایەن سینەماكارانی سەرانسەری جیهانەوە، ١١٠٠ كورتە فیلم بۆ فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مۆسترێمپ رەوانە كرابوو كەلە كۆتاییدا 8 كورتە فیلم وەكوو كاندیدی سێ خەڵاتی فیستیڤاڵ دەستنیشان كرابوون کە خەڵاتی تایبەتیی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە بە فیلمی ''سنووری شکاو'' بەخشرا.

کورتە فیلمی سنووری شکاو هەتا ئێستا هەشت خەڵاتی نێودەوڵەتیی لە فیستیڤاڵە بیانییەكاندا وەرگرتووە.

کورتە فیلمی ''سنووری شكاو'' لە درێژەی بەشدارییە نێودەوڵەتییەكانیدا لە رێکەوتی ١٠ هەتا ١٨ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، لە بەشی كورتە فیلمە دیكۆمێنتییەكانی ١٣مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەیرووت لە وڵاتی لوبنان کە یەکێک لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی وڵاتانی عەرەبییە، نمایش دەكرێت.

ئەم فیلمە هەروەها لە رێکەوتی ١٢ هەتا ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی، لە فیستیڤاڵی فیلمە دیكۆمێنتارییەكانی ''ئانتافاگۆستا Antofagasta '' لە وڵاتی شیلی نمایش دەكرێت.


بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا