کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوسەری شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە ناوچەی سۆمای برادۆست کۆچی دوایی کرد

22:21 - 13 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: هاوسەری شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان، بەناوی \'\'ئەنتیقە مورادی\'\' لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا بەهۆی پیری و نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١١ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی، \'\'ئەنتیقە مورادی\'\' کچی \'\'یووسف\'\' هاوسەری شەهید \'\'فیرووز پاشایی\'\' و خەڵکی گوندی \'\'ساکان\'\'ی سەربە ناوچەی \'\'سۆمای برادۆست\'\' لە شارستانی ئورمیه، لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
شەهید فیرووز پاشایی ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی لەگەڵ شەهید \'\'نەحوی\'\'ی برای و شەهید \'\'رەزا\'\'ی مامی لە بەرەنگارییەکی کەم وێنەدا، بە دەستی هێزەکانی رێژیمی پاشایەتی شەهید کران.
دایە ئەنتیقە پاش شەهید بوونی هاوسەرەکەی سەرپەرستیی دوو منداڵی بە ئەستۆ گرت و هەتا دوایی ساتەکانی ژیانی بە رێبازی شەهید فیرووز و هاوڕێیانی وەفادار مایەوە.
تەرمی دایە ئەنتیقە لە نێو ئاپۆرای خەڵکی گوندی \'\'ساکان\'\' بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراو دەکات و بە خۆی شەریکی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد