کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی دوایین زستان لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە بەغدا نمایش دەكرێت

15:21 - 14 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: فیلمی درێژی دوایین زستان لە دەرهێنانی سینەماكاری كوردستانی رۆژهەڵات لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەغدا نمایش دەكرێت.

گۆڤاری سەردەم بڵاوی كردەوە، دوایین زستان لە دەرهێنانی سالم سەڵواتی رێكەوتی ١٤‌ی رەزبەر لەشاری بەغدا نمایش دەكرێت.

ئەو فیلمە لەدوایین بەشداریی خۆیدا لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی زێڕین لەئەرمەنێستان نمایش كرا و توانی خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵە مسۆگەر بكات.

ئەو فیلمە بەسەرهات و لێك دابڕانی ژن و پیاوێك بە ناوی كوێخا و باجی بۆ بینەر دەگێڕێتەوە كە وەك تەنیا رزگاربوانی گوندێكی دوورەدەست كە بە ‌هۆی زۆربوونی ئاو وردە وردە كەوتووەتە ژێر ئاوەوە و دیار نەماوە.
سالم سەڵەواتی لەدایكبوی شاری سنەیە و كاری فۆتۆگرافێر و دەرهێنەری سینەماییە و وەك وێنەگری سینەمایی زیاتر لە ٣٠ فیلمی كورت ‌و ٥ فیلمی درێژی وێنە گرتووە و هەروەها١١ فیلمی كورت ‌و دوو فیلمی درێژی بەرهەم هێناوە و خاوەنی دەیان خەڵات لە بوارە جیاجیاكانی كاری سینەما دایە.