کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشانگایەكی خۆشنووسی لەچوارینەكانی خەیام لەشاری مەهاباد كرایەوە

15:47 - 14 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: لەشاری مەهاباد پێشانگایەكی خۆشنووسی لەچوارینەكانی خەیام بە زمانی كوردی لە بەرهەمەكانی هونەرمەندێكی كورد كرایەوە.
لەو پێشانگایەدا نزیك بە سی بەرهەمی خۆشنووسی كورد كەماڵ قورێشی خراوەتە بەر دیدی بەشدارانی پێشانگاكە.
چوارینەكانی خەیام لەلایەن شاعیری ناوداری كوردەوە مامۆستا هەژار وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی.
هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی کردەوە، پێشانگای خۆشنووسی چوارینەكانی خەیام بە زمانی كوردی، لەرۆژی چوارشەممە ١٣‌ی خەرمانانەوە كراوەتەوە و بۆ ماوەی یەك حەفتە بەردەوام دەبێت.
كەماڵ قورێشی ئەندامی ئەنجومەنی خۆشنووسانی ئێرانە و ئەوە دووهەمێن پێشانگایەتی كە بە رووی بەشدارندا دەكرێتەوە.