کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بەشداریی ٣٥ بەرهەم، هەشتەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بەڕێوە دەچێت

23:55 - 14 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە بەشداریی ٧ بەرهەم لە کوردستانی رۆژهەڵات، ٢٠ بەرهەم لەئاستی ئێران و ٨ بەرهەم لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەڕێوە دەچێت.

لە نێو خشتەی بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانی بەشدار لە هەشتەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، هیچ گرووپێک لە وڵاتانی دیکەدا بەرچاو ناکەوێت و لە راگەیەنراوێکیشدا کە ئەندامانی هەیئەتی هەڵبژاردنی بەرهەمە شانۆیی‌یەکان بڵاویان کردووەتەوە، باس لە هۆکاری نەنووسینی ئەو بەرهەمانە نەکراوە.

لەو خشتەیەدا کە هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بڵاوی کردووەتەوە، ٢٧ بەرهەم لە ئاستی ئێراندا بەشداری دەکەن کە ٧ بەرهەمیان کوردستانین.

ئەمە لە کاتێک کە ٨ بەرهەمی بیانی لە هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریواندا بەشدار دەبن کەلە راگەیەنراوەکانی ئەو شانۆیەدا هیچ ئاماژەیەک بە ناوەکانیان نەکراوە.

لە هەشتەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریواندا ٣٠٠ هونەرمەندی شانۆکار بەشداری دەکەن کەلە رێکەوتی ٩ هەتا ١١ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاویدا لە شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت.