کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ لەهەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت

16:51 - 15 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: لەشاری هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان، سێهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ بەڕێوە دەچێت.


سایتی سەردەم بڵاوی كردەوە، سێهەمین فێستیڤاڵی شانۆ لەمانگی رەزبەری ئەمساڵدا بە بەشداریی گرووپە هونەرییەكان لە١٣ وڵاتی جیهانەوە بەڕێوە دەچێت.
ئەو وڵاتانە بریتین لە: ئێران، ئاڵمان، بەریتانیا، سوید، بیلارووس، ئۆگاندا، توونس، ئەلجەزایەر، مەغریب، پاكستان، توركیە، سووریە و عێراق و هەرێمی كوردستان.
بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەكە ئەوەیان خستۆتە روو، لە بەرنامەیاندایە كە ژمارەیەك كەسایەتیی هونەریش لەئاستی دونیادا بانگهێشتی فێستیڤاڵەكە بكەن.