كوردستان میدیا: بۆ یەكەمین جار فێرگەی سینەمایی هەرمانگ بە پشتیوانی و هاوكاریی سینەماكاری كورد بەهمەن قوبادی لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی كوردستان كرایەوە.
ماڵپەڕی \'\'رادیۆ نەوا\'\' بڵاوی كردەوە، ئەو فێرگەیە دەستی بە چالاكییەكانی كردووە و بە كەڵک وەرگرتن لە بە تواناترین كەسایەتییەكانی بواری سینەما كارەكانی بەڕێوە دەبات.
ئەو فێرگەیە دەیهەوێ ئۆگرانی سینەما لەبوارەكانی دەرهێنەری، وێنەگری، سیناریۆنووسی، مونتاژ، ئەكتەر و دوبلاژ پێ بگەیەنێت.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە روو ئەو فێرخوازانەی كەلە بنەماكانی سینەما و هەروەها سەبارەت بەم هونەرە زانیارییان نییە، لە ماوەی ٦مانگدا دەتوانن توانایی پێویست لە بواری سینەما و تەلەفزیۆندا بەدەست بێنن.
باشترین فێرخوازەكانی هەر خولێك، دوای ٦ مانگ خوێندن لە فێرگەی سینەمایی هەرمانگ، دەتوانن لە پشتیوانی ئابووری و وەرگرتنی هەلی خوێندن لە زانكۆكان و فێرگەكانی ئورووپایی و ئەمریكایی كەڵک وەربگرن.