کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە سەردانی پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكراتیان لە هەولێر كرد

14:37 - 21 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە سەرپەرستی سادق زەندی ئەندامی دەفتەری سیاسیی و بەرپرسی پێوەندییەكانی هەولێر سەردانی پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكراتیان لە شاری هەولێر كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو شاندە رۆژی سێ‌شەممە ئەو سەردانەیان ئەنجام دا و لەلایەن شاندێكی پێوەندییەكانەوە بە سەرپەرستی محەممەد ساڵح قادری بەرپرسی پێوەندییەكان و ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانەوە پێشوازییان لێكرا.
سەرەتا قادری خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و پیرۆزبایی لەسادق زەندی بە بۆنەی دەست بە كار بوونی وەك بەرپرسی تازەی پێوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەهەولێر كرد.
لەو دانیشتنەدا باسێكی سیاسی لەسەر پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچە بە گشتی و كورد بەتایبەتی كرا و شوێندانەری گۆڕانكارییەكانی هەر كام لە بەشەكانی كوردستان لە سەر جووڵانەوەی كورد بە گشتی و زەروورەتی هەماهەنگی و هاوكاری هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لەگەڵا یەكتر تاوتوێ‌كرا.
لەكۆتاییدا هەر دوو لا لەسەر بەردەوامی پێوەندییەكان پێداگرییان كردەوە.

6505.jpg