کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕ و تێکهەڵچوون لە بەلووچستان درێژەی هەیە

16:33 - 30 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: پاش تێپەڕینی ٤ رۆژ لە ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان، شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی رێژیم درێژەی هەیە.


بەپێی راپۆرتی رادیۆ کوچە، دوای ئەوەی كە 15 كەس لە چالاكانی بەلووچ لە پێوەندی لەگەڵ تیرۆری مەولەوی مستەفادا دەسبەسەر كران، رێکەوتی ٢٦ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتیزامییەکان لە شاری سەربازدا دەستی پێکردووە و هەتا دوێنێ هەینی، ٢٩ی بانەمەڕ درێژەی هەبووە.
ئەو تێکهەڵچوونانە لە دوو ناوچەی جەکی‌گور و راسک رووی داوە و پاش خۆپیشاندانی خەڵک لەسەر شەقامەکان، شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئینتزامییەکاندا هاتۆتە ئاراوە و ژمارەیەک کوژراون و بریندار بوون.
نەتەوەی بەلووچ، یەکێک لە کەمایەتییە ئێتنیکی و مەزهەبییەکانی ئێرانە کە چەندین ساڵە بۆ گەیشتن بە مافە رەواکانیان لە خەبات دان و لە شێوازە جۆراوجۆرەکانی خەباتی مەدەنی و چەکداری کەڵکیان ورگرتووە.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران