کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شارەكانی سەقز و بۆكان یاد و ناوی د. شەرەفكەندی بەرز و پیرۆز راگیرا

15:52 - 25 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: رێبۆرانی رێبازی دێموكرات و نیشتمانپەروەرانی دێموكرات لە شارەكانی سەقز و بۆكان بە بەڕێوەبردنی چالاكیی تەبلیغی لەبەرەبەریی ٢١ـەمین ساڵڤەگەڕی شەهید كرانی د. سادق شەرەفكەندی و هاوڕێیانیدا، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ رێبازی دێموكرات نوێ‌كردەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموكرات لە شاری سەقز بە بۆنەی ساڵڕۆژی تیرۆركردنی دوكتور سادق (سەعید) و هاوڕێیانی لە ئاڵمان، بە هەڵواسینی پوستێری دوكتور سەعید و بڵاو كردنەوەی تراكت، تیرۆریزمی رێژیمی ئێرانیان مەحكووم كرد.

گەڕەكەكانی: شافیعی، ٣٢میتری، ساڵح ئاوا، نەخۆشخانەی تەئمین ئیجتماعی، كەریم ئاوا و مزگەوتی حەزرەتی عومەر، ئەو شوێنانەی شاری سەقز بوون كە چالاكییان تێدا ئەنجام دراوە.
لە شاری \'\'بۆكان\'\'یش دڵسۆزان و رێبورانی رێگای ئازادی و سەربەستیی كوردستان بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ٢١ـەمین ساڵڤەگەڕی تیرۆركرانی رێبەری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، لە چەندین گەڕەكی ئەو شارە چالاكییان بەڕێوە بردووە و دروشمیان نووسیوە.

گەڕەكەكانی ئەبووزەر، سامان، شەهرەك، بیمارستانی كۆن، ساحیلی، قولە، قەڵای سەردار، بلواری كوردستان، فەلەكەی فەرمانداری، بلواری دوكتور قاسملوو و میراوا، ئەو شوێنانەی شاری بۆكانن كە پووستێر و تراكت تێیدا بڵاو كراونەتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا لە گوندەكانی، قەرەكەند، عەزیزكەند، تەرەغە، نۆبار، حەمامیان، داشبەند و بەخشی \'\'قەرەمووسال\'\'یش چالاكیی بەڕێوە چووە.
هەر لە شاری بۆكان و لەسەر كانی سەنگەرانی تەرەغە ئاڵای كوردستان هەڵكرابوو و وێنەی دوكتور سەعید تێیدا بڵاو كرابوویەوە.