کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێكی حیزبی دێموكرات لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆكان كۆچی دوایی كرد

16:20 - 25 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: هێرش بەرجەستە بەهۆی رووداوێكی دڵتەزێنەوە لە ئاوایی سەوڵی تەپەی ناوچەی ئاڵەشین كۆچی دوایی كرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، هێرش كوڕی مام تاغی ‌و خێزاندار بوو و لە بنەماڵەیەكی نیشتمانپەروەردا لە دایك ببوو.

چەندین كەس لە بنەماڵەی ئەو ئەندامەی حیزبی دێموكرات پاش شۆڕشی گەلانی ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر و ئازار درابوون.

هێرش هەتا دوایین ساتەكانی ژیانی وەك ئەندامێكی حیزبی دێموكرات بەو پەڕی دڵسۆزییەوە ئەرك ‌و راسپاردەكانی حیزبی لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان و ئاڵەشین جێبەجێ‌ كردووە.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پرسە ‌و سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵەی كۆچكردوو دەكات ‌و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت.

رۆحی شاد