کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرتووکی \'\'مێژووی بزووتنەوەكانی نەتەوەی كورد\'\' لە نووسینی د. سادق شەرەفكەندی چاپی دووبارە كرایەوە

22:18 - 25 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: كتێبی \'\'مێژووی بزووتنەوەكانی نەتەوەی كورد\'\' لە نووسینی دوکتور سادق شەرەفكەندی كە ساڵی ١٣٦٠‌ی هەتاوی چاپ و بڵاو كراوەتەوە، بۆ جاری دووهەم لە چاپ درایەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، تایپ و چاپی دووبارەی ئەو بەرهەمەی د. شەرەفكەندی لەلایەن بەشی چاپەمەنی یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانەوە ئەنجام دراوە.
ناوەڕۆكی كتێبی مێژووی بزووتنەوەكانی نەتەوەی كورد باس لە رووداوەكانی سەدەی نۆزدەهەم هەتا كۆتایی شەڕی جیهانیی دووهەم دەكات و لە ١٦٨ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو كراوەتەوە.