" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

بریندار بوونی هاووڵاتییەکی سەردەشتی بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی رێژیم

زایینی: ١٩-٠٥-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٢/٣٠ - ١٤:٢٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بریندار بوونی هاووڵاتییەکی سەردەشتی بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی رێژیم
کوردستان میدیا: هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران لە شاری "رەبەت" کۆمەڵێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەسڕێژ و لە ئاکامدا یەکێک لەو هاووڵاتییانە بریندار بوو.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٨ بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە گوندی "نەستان"ی شاری رەبەت، هێرشیان کردۆتە سەر کۆمەڵێک کاسبکار و کۆڵبەری سەر سنوور و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرتووە.


دەست و پێوەندییەکانی سەربە رێژیمی، کاسبکارانیان داوەتە بەر دەسرێژ و لە ئاکامدا یەکێک لەو کاسبکارانە بەناوی "زانیار شەهرزووری" بریندار کردووە.


هێشتا هیچ زانیارییەک لە بارودۆخی تەندروستیی ئەو کاسبکارە بریندارە لە بەردەستدا نییە.


رەبەت شارێکە کە بەشی ناوەندیی شارستانی سەردەشت هەڵکەوتووە کە زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە.



راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا