کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە یادی ٢١ـەمین ساڵڤەگەڕی شەهید بوونی دوکتور سەعید، چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزب لە کوردستان بەردەوامە

15:50 - 26 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: لە چەند رۆژی رابردوودا ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بە چالاکیی تەبلیغی رێز و ئەمەگ و وەفادارییان بە شەهیدانی میکۆنۆس دووپات کردەوە.
ئەو شوێنانە کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە، بریتین لە:


ناوچەی داڵاهۆ

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رێکەوتی ٢٤ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی بەبۆنەی ٢١ـەمین ساڵڤەگەڕی تیرۆرکرانی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە ناوچەی داڵاهۆ چالاکیی تەبلیغی بەڕێوبرد.
بزمیراوا، رەمەکی، قەڵا زەنجیر، تەنوورە، برەوەندی خواروو و سەروو، زاوڵە، دیجامی و کەنەهەڕ، ئەو شوێنانەن کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوەچووە.
ناوچەی زەهاو

لە گوندەکانی بیویانی، کڵاشی، قاڵخانچەک، تایشە جاوری، تەنگی حەمام، ئەلیارکی، خێڵی سۆفی، تەپانی و زەڕین جۆ، شوێنگەلێکن کە دڵسۆزان و ئەویندارانی رێبازی دوکتور سەعید بە چالاکی تەبلیغی یادی ئەو شەهیدە مەزنەیان بەرز راگرت.
هەروەها لە شوێنەکانی ناوکەل، کەلی داود، رەشید هەواس، قەرەبڵاغ، مزگەوتی جامیعە، گەڕەکی عەباس، مەیدانچەی قەدیم، فەرهەنگیان، زەعفەران و پارکی گشتیی بە شێوەیەکی بەرین چالاکی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان بەڕێوەچوو.
کرماشان

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رێکەوتی ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی لە شاری کرماشان یاد و رێبازی شەهید \'\'دوکتور سەعید شەرەفکەندی\'\'یان بەرز راگرت.
تاقەوسان، مەیدانی حەیوانات لە نزیک ئینتزاماتی قازانچی، دەوڵەت ئاباد، پارکی شیرین، دەوروبەری زانکۆی رازیی کرماشان، کتێبخانەی گشتی، موخابرات، گاراجی گشتی و دەوروبەری پۆلیسی هاتوچۆ، ئەو شوێنان کەلە شاری کرماشان چالاکیی تەبلیغییان بەبۆنەی ٢١ـەمین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور شەرەفکەندی تێدا ئەنجام دراوە.
قەسری شیری

شەقامی دوکتورەکان، سەر جادەی پەرویزخان، گاراجی گشتیی کرماشان، پارکی میللەت و گوندی دارخۆر، ناوی ئەو شوێنانەیە کە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە چالاکیی تەبلیغیی بەربەرین رێز و ئەمەگناسی و وەفاداریی خۆیان بۆ دوکتور سەعید و رێبازی هەموو شەهیدان دووپات کردەوە.
سنە

لاوانی دێموکراتپەروەر بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان ٢١مین ساڵڤەگەڕی تیرۆری دوکتور سەعید شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، فەتاح عەبدولی، هومایۆن ئەردەڵان و نووری دێکوردی لەنێو شار سنە کار و چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت بەم بۆنەوە لەم شوێنانەدا بەڕێوەبرد:
گەڕەکەکانی، ئاغە زەمان، سیرووس، دەوروبەری باشگای ئەفسەران، پیر محەممەد، چوارباخ، بلواری ٢٨ی دەی، بلواری کوردستان، شەریف ئاوا، ژاندارمری و گریاشان.