ئاکۆ ئەلیاسی
من نه‌مزانی که(ته‌ره‌غه)
خوێنی قسملوو ده‌ی گرێ و
وه‌ک تریقه‌ی هه‌ور،
ههڵدهستێتهسهر چۆک
من نه‌مزانی
شا ئهستێرهبڵیندهکان،
شا ئهستێرهگهردهن که‌ش و هه‌ڵچووه‌کان
دووجار دوای یه‌ک
به‌سه‌ر زامی تازه‌ی مێژوو داده‌چۆڕێن
من نه‌مزانی ئه‌مجاره‌شیان
مێژووی سووری ئه‌م کاروانه
هه‌ر له‌قه‌ندیل ... له‌و بنار و
سه‌ر لووتکانه... به‌دوای کۆستی
قاسملوودا،
جه‌سته‌و بزه‌ی خوێناوڵینی
شه‌ره‌فکه‌ندی
بۆ ئامێزی گه‌رمی نیشتمان
به‌ڕێ ده‌کا
ئه‌ی هیوای پاش دڵ داخورپان!
ئه‌ی کڵاو ڕۆژنه‌ی ڕۆژی ڕه‌شی ناهومێدی!
ئه‌ی عاشقی ڕێی ئازادی،
کوڕی دیرۆک!
من سیمای قاسملووم
له‌باوه‌ڕی به‌رزی تۆ دی
باوه‌ڕت به‌رز، وه‌کوو لووتکه
وته‌ت قاییم، وه‌کوو باوه‌ڕ
چنگنهدۆڵپا ئاساکانی
قوم و تاران
زاره‌تره‌ک بوون
له‌ئاست ده‌نگت،
له‌ئاست ناوت،
له‌ئاست ڕه‌نگت
ئه‌ی سواره‌که‌ی تهوقهلهگهڵ
چۆک دا داندا، نه‌کردوو!
تۆ تابهن و سه‌نگچنی پاش
دیواری مێژووی ڕووخاو بووی
تۆ خوڕێنی بنار بووی و
به‌لێزمه‌ی بارانی خوێن
سڵوێ نه‌بووی
لهشهوهزهنگ،
له‌بێ سیمای قاسملوویی،
تفه‌نگ و ئه‌سپی بێ سوارت
زین کرده‌وه،
جارێکی که‌ش ... دیسانه‌وه
بهزاخانی لووتکه‌ی خه‌م له‌باوه‌ش گرتووی
شۆڕشی سوور
ههڵچوویتهوه
کاره‌ساتی پووشپهڕهت،
به‌فرمێسکی چاوه‌کانت، بۆ کاروانی
ماندووی ڕێگا نووسیووه
وه‌کوو هه‌ڵۆی پێشه‌نگی گه‌ل
جوامێرانهههڵفڕیت و
وه‌ک گوفتارت، وه‌ک کردارت،
سادقانه ، سه‌ربه‌رزانه، له‌نێو دڵی
میلیۆنان کورد،
ههڵنیشتیهوه
تۆ ده‌ته‌ویست
هه‌موو هه‌وره‌تریشقه‌کان،
له‌ژێر سێبه‌ری چه‌تری
یه‌ک ئامانجا
کۆکه‌یته‌وه‌و
وه‌کوو په‌ڵه‌ی ده‌می زامی وه‌رزی پاییز
پێش له‌باران،
گڕ به‌ر بده‌ی
لهئاخوندی پرچ و ڕیش پان
تۆ خوێن بوویت ... خوێن،
(پاش دووسه‌د و چل و حه‌وت جار)
تف کوتانهچاوی ئاخوند
له‌دواییش دا وه‌کوو به‌هار
به‌رت کرد و
ڕییای ژێر مه‌ندیل و عه‌بای
تاپاڵی مه‌لات هه‌ڵته‌کاند!
ئه‌مڕۆ گڤه‌ی شه‌ماڵێکی هه‌ناسه‌سوار
ماندوو ... شه‌که‌ت،
گوڵێکی ئالئال و تڵژێن
له‌باخچه‌که‌ی ماڵی گۆته
له‌به‌ر پژوێنهکهی ده‌دا و
ژێیه‌ک لهکلاڤێرهکهی باخ و
تاڵێک له‌پرچی خه‌ناوی
خۆری کوژراوی بێرلین
له‌به‌ر باخهڵانی ده‌نێ
لهتافاوی به‌خوڕی ڕاین
گومگومهکهی لێو ڕێژ ده‌کا و
له‌گه‌ڵ خوێنی داوهستاوهی
پێرلاشێز
پێش ئه‌وه‌ی که
ده‌ستی به‌دامێنی
هه‌وری سووری سه‌فه‌ر بگرێ،
نێو ته‌وێڵی قاسملووی که‌ڵ
ماچ ده‌کات و
ته‌وقه‌ی په‌یمان، به‌جێ دێنێ
ئینجا ئیدی به‌ئه‌وینی
شمشاڵه‌که‌ی قاله‌مه‌ڕه
کهلهگهرووی:
ئێرهدهنگی کوردستانه
به‌ر له‌وه‌ی بهنهعرهی ده‌نگی شێر به‌گی
سامی بێده‌نگی بشکێندرێ
هه‌ڵ ده‌قوڵێ
هێدی ... هێدی
نه‌رم ... نه‌رم
وه‌کوو پرزه‌ی بارانێکی لای ئێواره‌ی
ده‌مه‌و پاییزی زهردهڵپهڕ
به‌ره‌و قهبدیل
به‌ره‌و وڵاتی به‌فر و گوڵ و خۆشه‌ویستی
ده‌که‌وێته‌سه‌ر ته‌ختی ڕێ
تاسه‌ی قومێک به‌فر ئه‌کا و
ده‌ستی مانگه‌شه‌و ئه‌گرێ و
وه‌کوو پرزه
بهئسپایی ...
له‌نێو کۆڕی پێشمه‌رگه‌دا
به‌سه‌ر ژوورهپێشمهرگانهکهی خۆیدا
ئارام ... ئارام
نمه... نمه... داببارێ
سه‌فه‌ر ... سه‌فه‌ر
دیسان سه‌فه‌ر
سه‌فه‌رێکی سووری ته‌ته‌ر
سه‌فه‌رێکی چکڵهچزێ،
زامی سووری ڕۆژهه‌ڵاتم
قووڵتر ده‌کا
ته‌ته‌ر ... ته‌ته‌ر
ئه‌م ته‌ته‌ره
باڵی برینداری کۆرهشینکهیهکی
هه‌ڵفڕیوه
ئایه‌ی ڕاستی
مێژووی کورتهجووڵانهوهی
کوردی گوردی
لهکۆڵهپشتی باوه‌ڕی پێشمه‌رگانه‌ی
ئاخنیووه
سمێڵ قیت و ده‌م به‌خه‌نده،
ڕوومه‌ت سوور و سه‌ری به‌فرین، وه‌کوو قه‌ندیل
نیگای تیژی چاوه‌کانی پڕ له‌هیوا
پرز و ئازا،
برووسکه‌ئاسا
قۆڵ له‌قۆڵی
(عه‌بدولی و ئه‌رده‌ڵان)
ده‌ستی ڕاستیان له‌سه‌ر دڵه‌و
گوڵه‌ستێره‌ی
تازهههڵتۆقیوی زامیان
وه‌کوو قوبه،
وه‌کوو میداڵ،
ده‌ده‌ن له‌به‌رۆکی کوردستان
بهتڵانه... بهتڵانه
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ
هه‌ینی یه‌کی دووکه‌ڵین و
بزیسکه... بزیسکی
هه‌ورێکی خه‌م له‌سه‌ر ڕوواو
لێوی تاسهدهکرۆژێت و
ڕووباری فرمێسکی هێشتا
ویشک نه‌بوومان بۆ قاسملوو،
دهکاتهوهمیوانی چاو
بهتڵانه... بهتڵان
هێشتا چاومان لهپووشپهڕی قژ سووتاوه
که‌چی دیسان
هه‌ڵپڕووزانی گوڵه‌گه‌نمی تازهلهبۆقهدهر هاتووی
خهمانانمان لا میوانه
ئه‌ی بزه‌ی کوژراوی سه‌ر لێو!
کاره‌ساتی پاشکۆی جمان!
ئه‌ی مه‌شخه‌ڵی شه‌وی تۆفان!
من لێرهوهچاوم لێته
تۆ ...
هه‌ر هه‌مان گڤه‌ی شهماڵیت و
هه‌ر هه‌مان لاوژه‌و حه‌یران
من لێرهوهچاوم لێته
لهقامیشلی نووچێک ده‌ده‌ی
قه‌ڵه‌مێکی سوورت پێ یه،
دهیدهیهدهست به‌درخانی زا ناڤان و
هه‌ر له‌وێوه
بهپرتافی پڵینگ ئاسا، به‌ڵام زامدار
وه‌ک خوڕێنی
عاشق به‌شه‌پۆلی ڕووبار
دهچیتهناو چاوی مێژووی دیاربه‌کر
من لێرهوهچاوم لێته
شێخ لهخانهقاوه، شه‌ره‌فنامه‌ی له‌ده‌ست دایه‌و
لهقامیشلی تاکوو ئه‌وێ، چاو له‌ڕێگا و
گوێی له‌ترپه‌ی ڕه‌وتی ڕێته
من لێره‌وه،
تاسه‌ی مڵۆی خه‌رمانم و
ده‌بینم وا شێخی نه‌هری
بۆنی هه‌ناسه‌ی گوڵاویت هه‌ڵده‌مژێ و ،
ماچت گوڵهپهپوولهیهو
له‌ده‌وری شه‌می ڕوخساری
شێخی شه‌مزین
ههڵدهنیشێ
من ده‌ت بینم،
تۆ هه‌ر له‌وێی
خانی ده‌ستێک بهکاکۆڵی وه‌کوو به‌فری تێکچڕژاوی
له‌خوێن مهیووت داده‌هێنێ
ملوانکه‌یه‌ک گوڵی ڕه‌نگین،
له‌کوێستانی ڕه‌نگا و ڕه‌نگ و
ئه‌فسووناوی
کاکه‌مه‌م و خاتوونهزین
لهگهردهنت ده‌ئاڵێنێ
تۆ هه‌ر له‌وێی
گوڵی خوێناوی سه‌ر سینگی
زار و زێچی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی
پاش چۆرتمێک
هه‌وری مه‌راق ده‌ستت ده‌گرێ و
وه‌ک خوناوکه
ده‌ت بارێنێتهناو
چاوه‌کزه‌کانی ده‌رسیم
من ده‌ت بینم
ئه‌تۆ تاجه‌گوڵینه‌یه‌ک
لهههسینهو زهڕینهیت و
سه‌ید ڕه‌زا باوه‌شت بۆ ده‌گرێته‌وه
وه‌ک ته‌مه‌نی ئه‌ستێره‌یه‌ک
ده‌ستێکت وه‌کوو قولاو
ئاڵاوهتهقژی مانگ و
ئه‌وی دیشت
ئارام ... ئارام
بۆ ئامێزی تاسه‌ی سه‌ید
شۆڕ ده‌بێته‌وه
تۆ ئێستاکه
کۆترێکی هه‌ڵکورماوی
په‌ڕ و باڵ خوێناویت و
به‌شاڵی سه‌وز هه‌ڵبه‌ستراوی
هێندهنابا
ئاره‌قه‌ی نێو چاوانت
دهتکێنێتهناخی دیجله و
فورات ده‌یکا به‌شه‌پۆلی تووڕه‌و هه‌ڵچوون
بۆ به‌ر په‌ڵه
دیسانه‌وه
وێنه‌ی هه‌ورێکی سووکه‌ڵه
ئه‌سپی باڵداری شۆڕش ئهجووڵینی و
چاوی تاریکی ناتبینێ و
به‌ره‌و په‌ڕ پهڕۆچکهی ئاسمان
ده‌کشێیته‌وه
ئه‌ی ژوواری دانه‌بڕاوی
زامه‌کانی نێو دیرۆکم!
ئه‌ی سوارهدهست و پل خوێناویه‌که‌ی
لهتافیتهههڵدێڕاوی ... دووپات بووه‌ی
نێو ڕۆمان و نێو چیرۆکم
من لێره‌وه
نیگای وێڵی دوای سهفهرتم
من ده‌تبینم
تۆ هه‌نووکه
ته‌وقه‌ی ماندووی سه‌فه‌ریت و
ماشه‌ی چرکێندراوی به‌رده‌قاره‌مانی
ده‌ستت له‌مل شێخی حه‌فید ئاڵاندووه‌و
زڵهوینهوهی پرچی خۆری سه‌ر سه‌یوانی
من ده‌تبینم
تۆ له‌بارزان
مێژووی سووری
ڕاسانه‌وه
ئه‌خوێنیه‌وه
ئه‌ی خوێنگری خۆری زامدار
من لێرهوهچاوم لێته،
تۆ، سواری باڵی ڕۆژپه‌ڕی،
پێش هه‌ناسه‌ی ماڵ ئاوایی
وه‌کوو ڕۆحی ماندووی مه‌لێک هه‌ڵده‌فڕی و
له‌قه‌راخی گولی ورمێ،
شانی سمکۆ ماچ ده‌که‌یت و
له‌خه‌نه‌ی خوێنی قازی
ده‌ست نوێژ ده‌گری
تۆ ئێستاکه
بارانی خۆشه‌ویستیت و
ڕوومه‌تت
وه‌کوو ئاڵماسه
دهبباره... دهبباره
ئه‌ی ته‌ته‌ر
دڵمان مه‌کۆی عه‌شقی تۆیه
وه‌ک تاڤهبهر
ڕات دهمووسین .... وه‌کوو تاسه
من نه‌مزانی که(ته‌ره‌غه)
خوێنی قسملوو ده‌ی گرێ و
وه‌ک تریقه‌ی هه‌ور،
ههڵدهستێتهسهر چۆک
من نه‌مزانی
شا ئهستێرهبڵیندهکان،
شا ئهستێرهگهردهن که‌ش و هه‌ڵچووه‌کان
دووجار دوای یه‌ک
به‌سه‌ر زامی تازه‌ی مێژوو داده‌چۆڕێن
من نه‌مزانی ئه‌مجاره‌شیان
مێژووی سووری ئه‌م کاروانه
هه‌ر له‌قه‌ندیل ... له‌و بنار و
سه‌ر لووتکانه... به‌دوای کۆستی
قاسملوودا،
جه‌سته‌و بزه‌ی خوێناوڵینی
شه‌ره‌فکه‌ندی
بۆ ئامێزی گه‌رمی نیشتمان
به‌ڕێ ده‌کا
ئه‌ی هیوای پاش دڵ داخورپان!
ئه‌ی کڵاو ڕۆژنه‌ی ڕۆژی ڕه‌شی ناهومێدی!
ئه‌ی عاشقی ڕێی ئازادی،
کوڕی دیرۆک!
من سیمای قاسملووم
له‌باوه‌ڕی به‌رزی تۆ دی
باوه‌ڕت به‌رز، وه‌کوو لووتکه
وته‌ت قاییم، وه‌کوو باوه‌ڕ
چنگنهدۆڵپا ئاساکانی
قوم و تاران
زاره‌تره‌ک بوون
له‌ئاست ده‌نگت،
له‌ئاست ناوت،
له‌ئاست ڕه‌نگت
ئه‌ی سواره‌که‌ی تهوقهلهگهڵ
چۆک دا داندا، نه‌کردوو!
تۆ تابهن و سه‌نگچنی پاش
دیواری مێژووی ڕووخاو بووی
تۆ خوڕێنی بنار بووی و
به‌لێزمه‌ی بارانی خوێن
سڵوێ نه‌بووی
لهشهوهزهنگ،
له‌بێ سیمای قاسملوویی،
تفه‌نگ و ئه‌سپی بێ سوارت
زین کرده‌وه،
جارێکی که‌ش ... دیسانه‌وه
بهزاخانی لووتکه‌ی خه‌م له‌باوه‌ش گرتووی
شۆڕشی سوور
ههڵچوویتهوه
کاره‌ساتی پووشپهڕهت،
به‌فرمێسکی چاوه‌کانت، بۆ کاروانی
ماندووی ڕێگا نووسیووه
وه‌کوو هه‌ڵۆی پێشه‌نگی گه‌ل
جوامێرانهههڵفڕیت و
وه‌ک گوفتارت، وه‌ک کردارت،
سادقانه ، سه‌ربه‌رزانه، له‌نێو دڵی
میلیۆنان کورد،
ههڵنیشتیهوه
تۆ ده‌ته‌ویست
هه‌موو هه‌وره‌تریشقه‌کان،
له‌ژێر سێبه‌ری چه‌تری
یه‌ک ئامانجا
کۆکه‌یته‌وه‌و
وه‌کوو په‌ڵه‌ی ده‌می زامی وه‌رزی پاییز
پێش له‌باران،
گڕ به‌ر بده‌ی
لهئاخوندی پرچ و ڕیش پان
تۆ خوێن بوویت ... خوێن،
(پاش دووسه‌د و چل و حه‌وت جار)
تف کوتانهچاوی ئاخوند
له‌دواییش دا وه‌کوو به‌هار
به‌رت کرد و
ڕییای ژێر مه‌ندیل و عه‌بای
تاپاڵی مه‌لات هه‌ڵته‌کاند!
ئه‌مڕۆ گڤه‌ی شه‌ماڵێکی هه‌ناسه‌سوار
ماندوو ... شه‌که‌ت،
گوڵێکی ئالئال و تڵژێن
له‌باخچه‌که‌ی ماڵی گۆته
له‌به‌ر پژوێنهکهی ده‌دا و
ژێیه‌ک لهکلاڤێرهکهی باخ و
تاڵێک له‌پرچی خه‌ناوی
خۆری کوژراوی بێرلین
له‌به‌ر باخهڵانی ده‌نێ
لهتافاوی به‌خوڕی ڕاین
گومگومهکهی لێو ڕێژ ده‌کا و
له‌گه‌ڵ خوێنی داوهستاوهی
پێرلاشێز
پێش ئه‌وه‌ی که
ده‌ستی به‌دامێنی
هه‌وری سووری سه‌فه‌ر بگرێ،
نێو ته‌وێڵی قاسملووی که‌ڵ
ماچ ده‌کات و
ته‌وقه‌ی په‌یمان، به‌جێ دێنێ
ئینجا ئیدی به‌ئه‌وینی
شمشاڵه‌که‌ی قاله‌مه‌ڕه
کهلهگهرووی:
ئێرهدهنگی کوردستانه
به‌ر له‌وه‌ی بهنهعرهی ده‌نگی شێر به‌گی
سامی بێده‌نگی بشکێندرێ
هه‌ڵ ده‌قوڵێ
هێدی ... هێدی
نه‌رم ... نه‌رم
وه‌کوو پرزه‌ی بارانێکی لای ئێواره‌ی
ده‌مه‌و پاییزی زهردهڵپهڕ
به‌ره‌و قهبدیل
به‌ره‌و وڵاتی به‌فر و گوڵ و خۆشه‌ویستی
ده‌که‌وێته‌سه‌ر ته‌ختی ڕێ
تاسه‌ی قومێک به‌فر ئه‌کا و
ده‌ستی مانگه‌شه‌و ئه‌گرێ و
وه‌کوو پرزه
بهئسپایی ...
له‌نێو کۆڕی پێشمه‌رگه‌دا
به‌سه‌ر ژوورهپێشمهرگانهکهی خۆیدا
ئارام ... ئارام
نمه... نمه... داببارێ
سه‌فه‌ر ... سه‌فه‌ر
دیسان سه‌فه‌ر
سه‌فه‌رێکی سووری ته‌ته‌ر
سه‌فه‌رێکی چکڵهچزێ،
زامی سووری ڕۆژهه‌ڵاتم
قووڵتر ده‌کا
ته‌ته‌ر ... ته‌ته‌ر
ئه‌م ته‌ته‌ره
باڵی برینداری کۆرهشینکهیهکی
هه‌ڵفڕیوه
ئایه‌ی ڕاستی
مێژووی کورتهجووڵانهوهی
کوردی گوردی
لهکۆڵهپشتی باوه‌ڕی پێشمه‌رگانه‌ی
ئاخنیووه
سمێڵ قیت و ده‌م به‌خه‌نده،
ڕوومه‌ت سوور و سه‌ری به‌فرین، وه‌کوو قه‌ندیل
نیگای تیژی چاوه‌کانی پڕ له‌هیوا
پرز و ئازا،
برووسکه‌ئاسا
قۆڵ له‌قۆڵی
(عه‌بدولی و ئه‌رده‌ڵان)
ده‌ستی ڕاستیان له‌سه‌ر دڵه‌و
گوڵه‌ستێره‌ی
تازهههڵتۆقیوی زامیان
وه‌کوو قوبه،
وه‌کوو میداڵ،
ده‌ده‌ن له‌به‌رۆکی کوردستان
بهتڵانه... بهتڵانه
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ
هه‌ینی یه‌کی دووکه‌ڵین و
بزیسکه... بزیسکی
هه‌ورێکی خه‌م له‌سه‌ر ڕوواو
لێوی تاسهدهکرۆژێت و
ڕووباری فرمێسکی هێشتا
ویشک نه‌بوومان بۆ قاسملوو،
دهکاتهوهمیوانی چاو
بهتڵانه... بهتڵان
هێشتا چاومان لهپووشپهڕی قژ سووتاوه
که‌چی دیسان
هه‌ڵپڕووزانی گوڵه‌گه‌نمی تازهلهبۆقهدهر هاتووی
خهمانانمان لا میوانه
ئه‌ی بزه‌ی کوژراوی سه‌ر لێو!
کاره‌ساتی پاشکۆی جمان!
ئه‌ی مه‌شخه‌ڵی شه‌وی تۆفان!
من لێرهوهچاوم لێته
تۆ ...
هه‌ر هه‌مان گڤه‌ی شهماڵیت و
هه‌ر هه‌مان لاوژه‌و حه‌یران
من لێرهوهچاوم لێته
لهقامیشلی نووچێک ده‌ده‌ی
قه‌ڵه‌مێکی سوورت پێ یه،
دهیدهیهدهست به‌درخانی زا ناڤان و
هه‌ر له‌وێوه
بهپرتافی پڵینگ ئاسا، به‌ڵام زامدار
وه‌ک خوڕێنی
عاشق به‌شه‌پۆلی ڕووبار
دهچیتهناو چاوی مێژووی دیاربه‌کر
من لێرهوهچاوم لێته
شێخ لهخانهقاوه، شه‌ره‌فنامه‌ی له‌ده‌ست دایه‌و
لهقامیشلی تاکوو ئه‌وێ، چاو له‌ڕێگا و
گوێی له‌ترپه‌ی ڕه‌وتی ڕێته
من لێره‌وه،
تاسه‌ی مڵۆی خه‌رمانم و
ده‌بینم وا شێخی نه‌هری
بۆنی هه‌ناسه‌ی گوڵاویت هه‌ڵده‌مژێ و ،
ماچت گوڵهپهپوولهیهو
له‌ده‌وری شه‌می ڕوخساری
شێخی شه‌مزین
ههڵدهنیشێ
من ده‌ت بینم،
تۆ هه‌ر له‌وێی
خانی ده‌ستێک بهکاکۆڵی وه‌کوو به‌فری تێکچڕژاوی
له‌خوێن مهیووت داده‌هێنێ
ملوانکه‌یه‌ک گوڵی ڕه‌نگین،
له‌کوێستانی ڕه‌نگا و ڕه‌نگ و
ئه‌فسووناوی
کاکه‌مه‌م و خاتوونهزین
لهگهردهنت ده‌ئاڵێنێ
تۆ هه‌ر له‌وێی
گوڵی خوێناوی سه‌ر سینگی
زار و زێچی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی
پاش چۆرتمێک
هه‌وری مه‌راق ده‌ستت ده‌گرێ و
وه‌ک خوناوکه
ده‌ت بارێنێتهناو
چاوه‌کزه‌کانی ده‌رسیم
من ده‌ت بینم
ئه‌تۆ تاجه‌گوڵینه‌یه‌ک
لهههسینهو زهڕینهیت و
سه‌ید ڕه‌زا باوه‌شت بۆ ده‌گرێته‌وه
وه‌ک ته‌مه‌نی ئه‌ستێره‌یه‌ک
ده‌ستێکت وه‌کوو قولاو
ئاڵاوهتهقژی مانگ و
ئه‌وی دیشت
ئارام ... ئارام
بۆ ئامێزی تاسه‌ی سه‌ید
شۆڕ ده‌بێته‌وه
تۆ ئێستاکه
کۆترێکی هه‌ڵکورماوی
په‌ڕ و باڵ خوێناویت و
به‌شاڵی سه‌وز هه‌ڵبه‌ستراوی
هێندهنابا
ئاره‌قه‌ی نێو چاوانت
دهتکێنێتهناخی دیجله و
فورات ده‌یکا به‌شه‌پۆلی تووڕه‌و هه‌ڵچوون
بۆ به‌ر په‌ڵه
دیسانه‌وه
وێنه‌ی هه‌ورێکی سووکه‌ڵه
ئه‌سپی باڵداری شۆڕش ئهجووڵینی و
چاوی تاریکی ناتبینێ و
به‌ره‌و په‌ڕ پهڕۆچکهی ئاسمان
ده‌کشێیته‌وه
ئه‌ی ژوواری دانه‌بڕاوی
زامه‌کانی نێو دیرۆکم!
ئه‌ی سوارهدهست و پل خوێناویه‌که‌ی
لهتافیتهههڵدێڕاوی ... دووپات بووه‌ی
نێو ڕۆمان و نێو چیرۆکم
من لێره‌وه
نیگای وێڵی دوای سهفهرتم
من ده‌تبینم
تۆ هه‌نووکه
ته‌وقه‌ی ماندووی سه‌فه‌ریت و
ماشه‌ی چرکێندراوی به‌رده‌قاره‌مانی
ده‌ستت له‌مل شێخی حه‌فید ئاڵاندووه‌و
زڵهوینهوهی پرچی خۆری سه‌ر سه‌یوانی
من ده‌تبینم
تۆ له‌بارزان
مێژووی سووری
ڕاسانه‌وه
ئه‌خوێنیه‌وه
ئه‌ی خوێنگری خۆری زامدار
من لێرهوهچاوم لێته،
تۆ، سواری باڵی ڕۆژپه‌ڕی،
پێش هه‌ناسه‌ی ماڵ ئاوایی
وه‌کوو ڕۆحی ماندووی مه‌لێک هه‌ڵده‌فڕی و
له‌قه‌راخی گولی ورمێ،
شانی سمکۆ ماچ ده‌که‌یت و
له‌خه‌نه‌ی خوێنی قازی
ده‌ست نوێژ ده‌گری
تۆ ئێستاکه
بارانی خۆشه‌ویستیت و
ڕوومه‌تت
وه‌کوو ئاڵماسه
دهبباره... دهبباره
ئه‌ی ته‌ته‌ر
دڵمان مه‌کۆی عه‌شقی تۆیه
وه‌ک تاڤهبهر
ڕات دهمووسین .... وه‌کوو تاسه