کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان لە سەلاسی باوەجانی و گیلانغەرب بەڕێوەچوو

18:35 - 26 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢١ـەمین ساڵڤەگەڕی شەهید بوونی دوکتور شەرەفکەندی لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی و گیلانغەرب چالاکییان بەڕێوەبرد.


بەپێێ هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی شەهید بوونی دوکتور سەعید شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، لە بەخشی \'\'تازاوا\'\'ی سەلاسی باوەجانی چالاکییان بەڕێوەبرد.
هەروەها لە گوندەکانی هەڕەمیان، قوڵقوڵە، شارەدێ، سێخ سێڵە، دەربەند سیمینە و چۆمی زرسیک بەو بۆنەوە چالاکی بەرینی تەبلیغی ئەنجام درا.
لە رێکەوتی ٢٤ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاویش دۆستان و ئەڤیندارانی رێبازی دوکتور سادق شەرەفکەندی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە سەیرانگای \'\'گوڵین\'\'ی شارستانی گیلانغەرب لە پارێزگای کرماشان کاری تەبلیغییان ئەنجام داوە.
ئەو چالاکییانە لە بەخشی \'\'رێژاو\'\'ی سەربە ناوچەی \'\'داڵاهۆ\'\'ش بە شێوەیەکی بەربەرین لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ئەنجام دراوە.