کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵاتی تایبەتیی وڵاتی ئەمریکا بەخشرایە ژنێکی کورد

14:45 - 30 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: ژنێکی کوردی چالاکی بواری بانگەشە بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان، خەڵاتی تایبەتیی وڵاتی ئەمریکای پێ بەخشرا.
ئاژانسی هەواڵی زریان بڵاوی کردەوە، ژنێکی کورد بەناوی \'\'کەسر عەبدوڵڵا\'\'، خەڵکی دهۆک و دانیشتووی ئەیالەتی تەنسیی ئەمریکا کە ماوەی ١٧ ساڵە لە بواری بانگەشە بۆ پێکەوەژیانی یاشتییانەی نێوان لایەنگرانی ئایین و ئایینزاکان و هەروەها نەتەوەکان چالاکی دەکات، خەڵاتی تایبەتیی \'\'کۆشکی سپیی ئەمریکا\'\'ی وەرگرت.
ئەو ژنە کوردە یەکێک لەو ١٠ کەسەیە کە خەڵاتی تایبەتیی کۆشکی سپیی وڵاتی ئەمریکای پێ بەخشراوە.
کەسر عەبدوڵڵا لە شاری نشۆییل لە ئەیالەتی تەنسیدا دەژی کە لەلایەن کوردەکانی ئەمریکاوە بە کوردستانی چکۆلە ناودێر کراوە.