کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد

21:58 - 24 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: دایکی بەڕێز \'\'کەریم پەرویزی\'\' پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی دەفتەری سیاسیی ئەو حیزبە، بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی، خاتوو \'\'ئامینە ویسی\'\' کچی \'\'خوا موراد\'\'، لە دایک بووی ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی و دایکی کەریم پەرویزی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان کۆچی دوایی کرد.

تەرمی دایە ئامینە پاش گەڕانەوە بۆ شاری کامیاران لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ئەو شارەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاک کەریم پەرویزی و خزم و کەس و کاری دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد