کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵە شیعری \'\'تووریسکەی بەیان\'\' بە شێوەزاری لەکی بڵاو بووەوە

18:55 - 30 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: کۆمەڵە شیعری \'\'تووریسکەی بەیان\'\' بە شێوەزاری لەکی لەلایەن شاعیری کورد \'\'بێژەن گڕاوەند\'\' چاپ و بڵاو کرایەوە.
ناوەڕۆکی ئەو کۆمەڵە شیعرە کۆمەڵایەتییە و بە شێوەزاری لەکیی کرماشانی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
تووریسکەی بەیان دەستە واژەیەکی کوردییە و لە فارسیدا بە مانای \'\'روزنەی سپیدە دم\'\' دێت.
شاعیر و کۆمەڵناسی کورد بێژەن گڕاوەند، بە هەواڵدەریی \'\'ئیسنا\'\'ی گوتووە: هەنووکە سەرقاڵی نووسینێکی رۆمانێک بە شێوەزاری لەکییە.
پەرتووکی \'\'تووریسکەی بەیان\'\' لە رێکەوتی ٩ی رەزبەر لە کرماشان بە ئامادە بوونی نووسەر و فەرهەنگدۆستان دەخرێتە بەر دیدی خوێنەران.