• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

گوشاری رێژیمی ئێران بۆ سەر خەڵکی پاوە

زایینی: ٢٠-٠٥-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٢/٣١ - ١١:٣٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
گوشاری رێژیمی ئێران بۆ سەر خەڵکی پاوە
کوردستان میدیا: رێژیم لەسەر جادەی سەرەکیی مەریوان ــ پاوە، بە بیانووی داڵدە دانی هێزەکانی ئوپۆزسیۆن، گوشاری بۆ خەڵک هێناوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێز و دەست و پێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەسەر رێگای سەرەکیی مەریوان ــ پاوە، دەستیان داوەتە کاول کردنی سەیرانگاکان و چێشتخانەکانی سەر جادە و، وێڕای ئازار و زەخت و گوشار، بێ‌حورمەتییان بە خاوەنی قاوەخانەکان کردووە.


ئەو شوێنانەی کە کەوتۆتە بەر هێرشی هێزەکانی رێژیم، بریتین لە: سەیرانگاکانی داڵانی، بزازەرا، نوەیجەڕ و تەتە.


بەپێی وتەی هاووڵاتییانی ناوچەکە، رێژیم بە بیانووی داڵدە دانی ئوپۆزسیۆن، چێشتخانەکانی ئەو شوێنانەی داخستووه.


لە ماوەی رابردووشدا لە سەیرانگاکانی مەریوان وەک سەیرانگاکانی سوورێن، دەشتی بێلوو، قەڵاخانی و ... هتد، رێژیم بە بیانووی جۆراوجۆر هەوڵی تێکدان و کاول کردنی داوە و هاتوچۆی هاووڵاتییانی بۆ ئەو ناوچەیە کونترۆڵ و لە هەندێ شوێنیشدا قەده‌غە کردووە.



راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا