• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

بەڕێوەچوونی سمینارێک بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی دامەزرانی تیشک تی ڤی

زایینی: ٢٠-٠٥-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٢/٣١ - ١٨:٣٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بەڕێوەچوونی سمینارێک بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی دامەزرانی تیشک تی ڤی
کوردستان میدیا: یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەبەرەی حەوتەمین ساڵیادی دامەزرانی تیشک تی‌ڤی‌دا سمینارێکی بەڕێوەبرد.


بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە رێکەوتی ٣٠ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سمینارێکی لەژێر ناوی "تیشک تی‌ڤی و رۆڵی لە راگەیاندنی کوردیدا"، بە بەشداریی بەڕێز "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکرات، بۆ هەر یەک لە بەرێزان مامۆستا "رەحیم سۆرخی" مامۆستای زانکۆ و "فەرهاد ئەرشەدی" ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆکرات بەڕێوەبرد.


سەرەتا بەڕێز "رەحیم سۆرخی" ئاماژەی بە دامەزرانی تیشک تی ڤی وەک میدیایەکی کوردی و پێویستی لێکولینەوە سەبارەت بە کارکردی ئەو دەزگایە لە ماوەیەکی زەمەنیی دیاریکراودا کرد تاکوو بتوانرێت بە ئەزموون وەرگرتن، پێشکەوتنی بەرچاو لە داهاتوودا مسۆگەر بکات، پاشان بەڕێز "فەرهاد ئەرشەدی" سەبارەت بە مودیریەتی راگەیاندن و تیشک وەکوو نموونە باسێکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.


لە کۆتایی باسەکەدا بەشدارانی سمینار کۆمەڵێک پرسیاریان ئاراستەی کۆڕگێران کرد و لەلایەن بەڕێزیانەوە وڵام درانەوە.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا