کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی کامیاران کۆچی دوایی کرد

14:54 - 2 رەزبەر 2713

کوردستان مییدا: حاجی عێزەت مورادی باوکی شەهید عەتا مورادی خەڵکی گوندی \'\'خامسان\'\'ی سەربە ناوچەی کامیاران بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، حاجی عێزەت مورادی باوکی شەهید عەتا بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا لە شاری کامیاران کۆچی دوایی کرد.
حاجی عێزەت کەسێکی خۆشناو و جێی متمانەی خەڵکی ناوچەی کامیاران بوو و هەتا دواساتەکانی ژیانی شانازیی بە رێبازی کوڕە شەهیدەکەی دەکرد.
شەهید عەتا مورادی لە سەرەتای چالاکییەکانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی کامیاران هاتنە نێو ریزەکانی حیزبەوە و لە رێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ١٣٦٣ی هەتاوی لە شوێنێک بەناوی \'\'نەڕان\'\' شەهید بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و کەس و کاری حاجی عێزەت دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد


6597.jpg