کوردستان میدیا: نوێنەرێکی مەجلیس، سپای پاسدارانی بە دەستێوەردان لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی نۆیەم، تۆمەتبار کرد.
نوێنەرێکی رێژیم لە مەجلیسی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، وێڕای ئاماژە بە دەستێوەردان لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی خولی نۆیەمی مەجلیس گوتی: دەستێوەردانی سپای پاسداران لە زۆربەی بنکەکانی هەڵبژاردندا بەرچاو بووە و زۆربەی نوێنەرەکان راستی و دروستیی ئەو بابەتە پژڕاست دەکەنەوە.
ئەمە یەکەمین جارە کە نوێنەرێکی مەجلیس راشکاوانە رەخنە لە دەستێوەردانەکانی سپای پاسداران لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی رێژیمدا دەگرێت.
ئەو نوێنەرە قسەکانی خۆی رۆژی یەکشەممە لە مەجلیسی رێژیمدا باس کردووە.
پاش هەڵبژاردنی ئەحمەدی نژاد، رۆڵی سپای پاسداران لە بیاڤی سیاسیدا بەربڵاوتر و پڕ رەنگتر بۆتەوە.
لە هەڵبژاردنەکانی خولی دەیەمی سەرکۆماریی رێژیمی ئیراندا، قامکی تاوان روو له سپای پاسداران لەمەڕ دهستێوهردان بە قازانجی ئەحمەدینژاد راکێشرا.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران