• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

''بەسەرهاتەکانی ژن و مێردێکی کرێکار'' لە ئیسپانیا نمایش دەکرێت

زایینی: ٢٥-٠٩-٢٠١٣ - هەتاوی: ١٣٩٢/٠٧/٠٣ - ١٦:٣٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
''بەسەرهاتەکانی ژن و مێردێکی کرێکار'' لە ئیسپانیا نمایش دەکرێت
کوردستان میدیا: کورتە فیلمی ''بەسەرهاتەکانی ژن و مێردێکی کرێکار'' لە دەرهێنانی ''کەیوان کەریمی'' دەرهێنەری کوردی بانەیی، لە ٦١ـەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ''سێن سێباستیەن'' لە وڵاتی ئیسپانیا نمایش دەکرێت.


ئەو کورتە فیلمە وەکوو تاکە کورتە فیلمی ئێران لەو فستیڤاڵەدا بەشداری و بۆ بردنەوەی پێنج خەڵاتی سەرەکیی ئەو فستیڤاڵە رکابەریی ١٢ کورتە فیلمی دیکەی وڵاتانی جیهان دەکات.


رکابەرانی کورتە فیلمی ''بەسەرهاتەکانی ژن و مێردێکی کرێکار'' لە وڵاتانی ''ئەمریکا، فەڕانسە، ئاڵمان، لەهستان، ئارژانتین، ئیسپانیا، سربستان، مەکزیک، بولغارستان و کووبا''ـەوە بەشداری فستیڤاڵی ''سێن سێباستیەن'' دەبن.


فستیڤاڵی ''سێن باستیەن'' لە رێکەوتی ٢٩ی خەرمانان هەتا ٦ی رەزبەر لە شاری سێن باستیەنی وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت.


کورتە فیلمی ١١ خولەکیی ''بەسەرهاتەکانی ژن و مێردێکی کرێکار'' باس لە ژیانی ژن و مێردێکی کرێکار دەکات کە ناچارن شەو و رۆژ کار بکەن. ژنەکە رۆژانە و مێردەکەش بە شەودا کار دەکات، بە چەشنێک کاتێک یەکێکیان دەگەڕێتەوە ماڵ، ئەوی دیکە ناچارە ماڵەکە بە مەبەستی رۆیشتن بۆسەر کار بەجێ بێڵێت.


ئەو کورتە فیلمە هەتا ئێستا لە ٢٧ـەمین فستیڤاڵی فیلمی ''فرایبرۆگ'' لە سویس، ٢٣ـەمین فستیڤاڵی ''مەدیا ڤییوو'' لە مەجارستان و لە ٥ـەمین فستیڤاڵی فیلمی ''فاستۆریا'' ئاکران کراوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک