کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەراوردێک لە نێوان دوو هەڵبژاردندا (عەلی پاڵانی)

13:57 - 8 رەزبەر 2713

عەلی پاڵانی

هەڵبژاردن لە نێوان دوو وڵاتی هاوسنوور بەڵام بە دوو تەمەن و ساختاری جیاوازدا بەڕێوە ئەچوات، دەسەڵاتی رێژیمی ئاخووندیی ئێران و سیستمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

دەسەڵاتدارە یەک لە دوای یەکەکانی ئێران کە خۆیان بە خاوەنی تەمەدون و شارستانییەتی ٢٥٠٠ ساڵەی ئێران ئەزانن و پێیان وایە داینەمۆ و داهێنەری مەرکەزی ئازادی و دێموکراسی و تەمەدون و شارستانییەتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە.

بێخەبەر لەوەی بەرهەمی تەمەدون و شارستانییەتی ٢٥٠٠ ساڵەی ئێران بێجگا لە دیکتاتۆری و خەفەقان و کوشتن و سێدارە و تیرۆر و نەبێ هیچی تری لێ بە بەرهەم نەهاتووە.

ئەو مێژووەی تاکەکانی نەتەوەی فارس شانازی پێوە دەکەن دوا بەرهەمەکەی دەسڵاتدارانی ئاخوندیی لێکەوتوەتەوە، کە هەموومان ئەی بینین گەلانی ئێران چۆن گیرۆدەی دەستی بوون. بۆ باشتر ناسینی کۆماری ئیسلامی با پێکەوە چاوێک بخشێنین بە چۆنیەتی و بەڕێوە چوونی هەڵبژاردن لە ناو ئێرانی ئاخۆندی و فیلتەرەکانی تێپەڕ بوون لە ناو دام دەستگا دەسڵاتدارەکانی ئەم ڕەژیمە بە چ شێوەیەک هەڵبژاردن بەڕێوە ئەچێت. پاڵێوراوان بۆ خۆ پاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی سەر کۆمار دەبێ جێگای پەسەندی مجلیسی خوبرەگان بێ، لە سەرەوی ئەوەش عەلی خامنەی وەک دەسڵاتی موتڵەق و وەکیلی خوا دەبێ پاڵێوراو پەسەند بکات. تا ئەو کات پاڵێوراو بتوانی خۆی بە پاڵێوێ و هەروەها بۆ پۆستەکانی شارەوانی و پارلەمان دەبێ هەمان ڕێگا بەبڕێ و جێگای پەسەندی داموودەستگاکانی ڕەژیم بێت.

لە بەرهەم و تەمەدونی ٢٥٠٠ ساڵەی ئێراندا لەلایەن مەزهەبی باڵادەستەوە بێ ڕێزی بە هەموو ئایین و مەزهەبەکانیتر دەکرێت. بەڵام ئەگەر تەماشای وڵاتانی دیموکرات وهەرێمی کوردستان بکەین ئەوە ئەزانین مرۆڤ و ئازدی لە ئێراندا بایی چەندە. و لە هەرێمی کوردستانیش نرخ و بەهاکانی ئازادی چەند. لە هەرێمی کوردستاندا لیجنەی هەڵبژاردن بۆ بەڕێوە بردنی هەموو کاروباری هەڵبژاردن ئازادە و سەربەخۆیە. لە هەرێمی کوردستان بە تەمەنی ٢٢ ساڵەوە وەک هەموو وڵاتێکی دیموکرات، ئازادی بۆ هەموو بیروباوەڕێکی جیاوازهەیە. ئایین و مەزهەب و کۆمەڵی مەدەنی سەر بەخۆیە، و ڕێکخراوی سیاسی کە لە دەسڵاتدا نیین بەشدارن لە درکەوت و داهاتی ئەم هەرێمە بچووک و ساوایە دا. نەک تەنها بۆ نەتەوەی کورد بەڵکو هەموو کەمایەتییەکانی ناو هەرێم وەک تورکمان و ئاسووری و ئەرمەنی و هدد وەک نەتەوەی کورد ئازاد و حوسەی خۆیان هەیە لە داهاتی هەرێم بۆ بەڕێوە بردن و ڕاپەڕاندنی مافەکانیان. لە ئێرانی ئاخۆندیش پەت و سێدارە بۆ نەتەوەکانیتر هەیە و بەتایبەت بۆ گەلی کوردی ئازادیخواز.لە هەرێمی کوردستان ئازادی مەزهەب و ئەدیان هەیە بوجەی تایبەت وەردەگرن بۆ ڕاپەڕاندی کارەکانیان. لە ئێران تەنها مەزهەبی شیعە بەرهەمی وڵاتی بەردەکەوێت.

لە هەرێمی کوردستان هەموو نەتەوە و کەمایەتییەکان لە ئابوری و لە ئازادی وەک نەتەوەی کورد سەهەم دارن. بەڵام لە ئێرانی ٦ نەتەوەیی تەنها نەتەوەی فارس خاوەنی بەرهەمی وڵاتە. لە کوردستان لیجنەی هەڵبژاردن سەر بە خۆس و بە چاوەدێری چاوەدێرانی هەموو دونیا هەڵبژاردنی هەرێم بەڕێوە دەبات بە بێ دەستێوەردانی حیزبەکانی هەریم. بەڵام لە ئێراندا عەلی خامنەی و خوبرەگان و مەسڵاحەتی نیزام و و هەروەها وەزارەتی نێوخۆی وڵات بەڕێوە ئەبات. واتە دام و دەستگای ئاخۆند خۆی هەمە کارەیە، بۆیە لە ئێران هەڵبژاردن شانۆگەریە و گاڵتەجاڕییە بە گەلانی ئێران. لە هەرێمی کوردستان تەواوی ئەحزاب و بیروباوەڕە لە یەک جیاکان بە ئازادانە لە ململانەی هەڵبژاردندا بەشدارن، نەک تەنها ئازادن بەڵکو بوجەش بۆ پڕوپاگەندی خۆشیان وەر ئەگرن. بەڵام لە دەسڵاتی ئاخوندی دا تەنها سیستمی وەلی فەقی ئازادە و هەموو بیروباوەڕەکانیتر قەدەغەیە.لە هەرێمی کوردستاندا بە سەدان دام و دەستگای ڕاگەیاندنی ئازاد و سەر بەخۆ یان سەر بە حیزبەکان هەن، بەڵام لە ئێران یەک دانە دام و دەستگای ئازادیش نییە تەنها ئەوەی هەیە سەر بە ڕەژیم خۆیەتی. بۆ نموونە ئەگەر کەسێک لە خەتی کۆماری ئیسلامی درچوو بەڕێوەبەرانی ئەو دەستگا سزای مەرگ و زیندانە.

لە هەرێمی کوردستاندا بەو تەمەنە کەمەوە خاوەنی ئۆپوسیوزیونە. بەڵام تەمەنی ٢٥٠٠ ساڵە و تەمەدون و شارستانییەتی ئێران ناتوانێ تەحەمولی ڕقابەرێکی خۆی بکات، تا ئێستەش هەموو دژبەرێکی ئەم ڕەژیمە هەڕەشەی مەرگ و زیندان و سێدارە و کوشتنی لێ ئەکرێت. لە هەرێم دا سەروەت و سامان وڵاتی پێ ئەبوژێتەوە. لە ئێرانیشدا خەرجی تیروور و کاولکاری و ئاشوب نانەوە لە وڵاتانی دیکە سەرف ئەکرێت. لە هەرێمی کوردستاندا یەک نەفەر زیندانی سیاسیش لە بەندیخانەکاندا نییە، بەڵام لە سایەی دەسڵاتی ئاخوندی دا ٣٥٠ هەزار زیندانی هەیە و زۆربەیان سیاسین بە داخەوە زۆرینەی شۆڕشگێڕانی کوردە. لە هەرێمی کوردستاندا نەفەرکیش بە جورمی سیاسی لە دار نەدراوە. بەڵام لە ئێران تەنها کورد ٥٠ کەس حوکمی لە سێدارە دانی بە سەر دا سەپاوە وچاوەڕوانی دواساتەکانی هەناسەی ژیان ئەکەن، و لە ڕابردووشدا بە هەزاران کەس کەوتنە بەر شاڵاوی لە سێدارە دان.

ئەگەر ئەم ئازادی و پێشکەوتنەوە بەراورد بکەین لەگەڵ بولندانی عەرەب و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەبینیین فەرقەکەی چەندە زۆرە. بۆیە ئەمە شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێمەی گەلی کورد و وڵامێکیشە بۆ داگیرکەرانی ئەو پارچەکنیتری کوردستان و بۆ ئەاونەش تا دوێنێ ئەیانوت کورد چەتە و ڕێگرو مروڤ کوژ و تیرووریستە. دەبا باش بزانن ئەوە گەلی کوردە هەرگز دەست بۆ ماڵی کەس درێژ ناکا و بە پێچەوانەوە دستی ئاشتی درێژ دەکا و هاواری پێکەوە ژیان ئەکات لە ناوچەکە دا. بەڕێزان ئەم بەراوردە ڕاستییەکە و کەس ناتوانی نەکۆڵی لێبکات بەڵام ئەوە بەو مانانییە مرۆڤ دەبێ چاو پۆشی لە خراوەکانی هەرێمی کوردستانیش بکات.

گەرچی ئەم ئازادیە لە هەرێمی کوردستان بە خوێنی شەهیدان و بە ئارەقی ناوچاوان وخەبات و تێکۆشانی پڕزەحمەت بە دەست هاتووە. و هەروەها زەرەر و زیانێکی زۆری لە خەبات و تێکۆشانی کوردی ڕۆژهەڵات و بە خوێنی سەدان کەس تەواو بووە. و جێگای خۆیەتی قەدری ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بزانین کە بە وەساندنی بەشێکی زۆر لە خەبات و تێکۆشانی خۆیان بە خاتری بەرژەوەندی نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستاندا، بەڵام بە هەموو ئەو کەم و کۆڕیانەشەوە جێگای شانازییە بۆ سەرجەم گەلی کورد، و نیشاندرا بە دونیا کە گەلی کورد گەلێکی ئاشتیخوازە.

هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە ٢١/٩/٢٠١٣ لە کەش و هەوایەکی ئازاد و دیموکراسی دا لە ململانەی بەینی ٣٢ قەوارەی سیاسی و بیروباوەڕی جیاواز لە یەک بۆ وە دست هێنانی زۆرینەی ١١١کورسییەکەی پارلەمانی کوردستان بە سەرپەرەستی لیجنەی هەڵبژاردن و لە ژێر چاوەدێری ٣٠٠ چاوەدێری بییانی بەڕێوە چوو. هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی نیمچە کراوە بوو هەر وەک هەڵبژاردنی وڵاتە پێش کەوتووەکان.کۆی دەنگدەران لەو هەڵبژاردنە دا لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان دوو میلیون و هەشسەد هەزار کەس سەر ژمێر کرا بوو و ٧٣،٩ % بەشداری دنگدان بوون.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە