کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٤٨ کوژراو و دەیان بریندار لە نائارامییەکانی سووریە

18:17 - 1 جۆزەردان 2712

کوردستان میدیا: هێزەکانی ئەرتشی سووریە هێرشیان کردۆتە سەر شاری سۆران لە پارێزگای حەما و لانیکەم ٣٤ کەسیان کوشت و دەیان کەسی دیکەیان بریندار کرد.
بەگوێرەی راپۆرتی چاودێرانی مافی مرۆڤ، دوێنێ یەکشەممە، رێکەوتی ٣١ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، هێزە نیزامییەکانی رێژیمی بەشار ئەسەد، هێرشیان کردۆتە سەر شاری سۆران لە نزیک پارێزگای حەما و لانیکەم ٣٤ کەس کەلە ناویشیاندا ژن و منداڵ وەبەر چاو دەکەون، کوشتووە.
لە شاری ئەدلەب، ئەفسەرێک کەلە ئەرتشی سووریە جیا بووبوەوە، لەلایەن هێزەکانی رێژیمی بەشار ئەسەدەوە کوژراوە.
لەلایەکی دیکەوە لە شاری دیمەشق، بۆمبێک لە نێو کاروانی چاودێرە نێودەوڵەتییەکاندا تەقیوەتەوە و بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ بەرپرسی هەیئەتی چاودێران لە مردن رزگاری بووە.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران