کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستی پێکرد

12:40 - 10 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ١٠ی رەزبەر لە شارستانی مەریوان دەستی بە کارەکانی کرد.


مودریک قادری بەرپرسی بەڕێوەبەریی هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە ماڵپەڕی \'\'مەریوان نیووز\'\'ی راگەیاند: ئەو فستیڤاڵە بە ئامادەبوونی ٢٧ گرووپی شانۆکار بەڕێوەدەچێت.
لەو ٢٧ گرووپەدا، ٥ شانۆی منداڵان و لاوان، ١٣ شانۆی بەشی ئازاد، ٥ شانۆی داب و نەریتە کۆنەکان و ٣ گرووپی بیانی، پێکەوە رکابەری دەکەن.
سێ گرووپی بیانی لە وڵاتانی تورکیە، هەرێمی کوردستان و عێراق، لەم فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەدا ئامادە دەبن.
سەرلە بەیانیی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٠ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، ئەو فیستیڤاڵە دەستی بە کارەکانی کرد.