کوردستان میدیا: بانکی میتسووبیشی ژاپۆن نزیکەی ٣ میلیارد دولار دارایی ئێرانی لەو وڵاتە بلۆکە کرد.
بەگوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی تابناک، لێپرسراوانی بانکی میتسووبیشی رایانگەیاندووە، ٢ میلیارد و ٦٠٠ میلیۆن دولار دارایی ئێرانی بە بڕیاری دادگایەکی ئەمریکا بلۆکە کردووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، حوکمی دادگای ئەمریکا هێندێ کێشە و ناتەبایی لە سیستمی حقووقیی ژاپۆن دروست کردووە، بەڵام ژاپۆن ئەو بڕیارەی جێبەجێ کردووە و بەپێی ئەم حوکمە، دەست بەسەردا گرتن بە داراییەکانی ئێران تەنیا داراییەکانی ئێران لە ئەمریکا ناگرێتەوە.
بەڕێوەبەرانی بانکی میتسۆبیشی هەتا ئێستا هەواڵی بلۆکە کردنی داراییەکانی ئێرانیان پژڕاست نەکردۆتەوە.
هەروەها لێپرسراوانی رێژیمی ئێران هیچ دژکردەوەیەکیان لەهەمبەر ئەو کارە نيشان نهداوه و روون نییە چ سیاسەتێک لەو پێوهندیهدا دهگرێته بهر.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران