کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پارلمانی ئورووپا کونفڕانسێک لەسەر فیدراڵیزم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڕێوەچوو

16:28 - 11 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: کۆنفڕانسێک بە بەشداریی بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، لە پارلمانی ئورووپا بەڕێوەچوو.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٠ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، کۆنفرانسێک لەسەر فیدراڵیزم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت لە ئێران، بە بەشداریی بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات و ژمارەیەک ئەندام پارلمانی یەکیەتیی ئورووپا و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکان لە پارڵمانی ئورووپا بەڕێوەچوو.
لە پانێلی یەکەمی ئەو کۆنفڕانسەدا ئەم بابەتانە پێشکەش کران:


ــ پرسی ئیتنیکی لە ئێران، لەلایەن ئایدا کەریملی، چالاکی سیاسیی ئازەربایجانی باشوور.
ــ کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، بەربەست و دەرفەتەکانی بەردەم جێگرکردنی فیدراڵیزم لە ئێران، لە لایەن لوقمان ئەحمەدی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات.
ــ فیدراڵیزم وەکوو رێگاچارەیەک بۆ دابینکردنی پێویستیی کەمایەتییەکان، لە لایەن \'\'ڤیلیام سپەنجەر\'\' ئەندامی ئەنستیتۆی نێونەتەوەیی یاسا و مافی مرۆڤ لە ئامریکا.
پانێلی دووهەمیش ئەم بابەتانەی لەخۆ گرتبوو:
ــ بە هێزکردنی دێموکراسی لە رێگای فیدراڵیزمەوە، لە لایەن \'\'میکاییل ژەوکەس\'\' مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی لوڤێنی بلژیک.
ــ هەڵسوکەوتی دەوڵەتەکان بەرامبەر بە کەمایەتییە نەتەوەیی‌یەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەلایەن ناسر بۆلیدی، سەرۆکی حیزبی مەردومی بەلووچستان.
ــ دێموکراسی و نیشتەجێ بوونی کەمایەتییە نەتەوەیی‌یەکان لە‌ئورووپا، لە لایەن لێکۆڵەری تایبەتی لە سەر فیدراڵیزم لە کاتالۆنیا