کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی سینەمایی \"سەبارەت بە ١١١ كچ\" لە ئاكادیمیای فیلمی ئەمریكا نمایش كرا

12:38 - 13 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی سەبارەت بە ١١١ كچ لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماكارانی كورد، ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە ئاكادیمیای فیلم \'\'پۆڕت تاونسێند\'\' لە وڵاتی ئەمریكا نمایش كرا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، فیلمی سینەمایی سەبارەت بە ١١١ كچ About 111 Girls\'\' لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماكارانی کورد ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا و بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی كوردستان رێکەوتی ١١ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، لە دووەمین بەشی فیلمەكانی لەنزی فیلمی جیهانی Global Lens films لە ئاكادیمیای فیلم \'\'پۆڕت تاونسێند\'\' Port Townsend لە شاری واشنگتۆن لە وڵاتی ئەمریكا نمایش كرا.
فیلمی سینەمایی سەبارەت بە ١١١ كچ لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی كوردستان لە دوو سانسی جیاوازدا لە ڕێوڕەسمی دەستپێكردنی شەشەمین خولی خەڵاتی لەنزی فیلمی جیهانی Global Lens films لە كۆلێژی ناوەندی هونەرە جوانەكانی ئۆلین لە شاری لویستۆن لە ویلایەتی مین لە وڵاتی ئەمریكا نمایش كرا.