کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەکی ئایینیی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی کامیاران کۆچی دوایی کرد

15:32 - 14 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: مامۆستا سەلام عەبدی، مامۆستای ئایینیی و نیشتمانپەروەری ناوچەی کامیاران بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی بێعسەت لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٢ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، مامۆستا سەلام عەبدی کوڕی مەلا مستەفا خەڵکی گوندی \'\'تەنگی سەر\'\'ی سەربە ناوچەی \'\'مووژژ\'\'ی شارستانی کامیاران، لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی \'\'بێعسەت\'\'ی شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
تەرمی مامۆستا سەلام لە رێکەوتی ١٣ی رەزبەری لە گوندی تەنگی‌سەر لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
مامۆستا سەلام عەبدی کەسێکی خۆشناو و ناسراوی ناوچەی ژاوەرۆ و جێی متمانەی خەڵک بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد