کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی \'\'کورتەیەک لەسەر کارگێڕی، رێبەری و رێکخستن\'\' چاپ و بڵاوبووەوە

13:17 - 16 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: پەرتووکی \'\'کورتەیەک لەسەر کارگێڕی، رێبەری و رێکخستن\'\' لە نووسینی کاوە بەهرامی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چاپ و بڵاو کرایەوە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٥ی رەزبەر، پەرتووکی \'\'کورتەیەک لەسەر کارگێڕی، رێبەری و رێکخستن\'\' لە ژمارەیەک کتێبخانەی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە بە دیدی خوێنەران.
لەو پێوەندییەدا کاوە بەهرامی هیوای خواستووە ئەو پەرتووکە بکەوێتە بەر دیدی خوێنەران و عەلاقەمەندانی بواری مودیرییەت و کارگێڕی و هاندەرێک بێت بۆ کارکردنی زیاتر و دەوڵەمەنتر کردنی کتێبخانەی کوردی لە بواری رێبەری و کارگێڕیدا.
کاوە بەهرامی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێشتر لە چوار بەرگدا، وتووێژ، بەرهەم و بابەتەکانی شەهید دوکتور قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی، بڵاوکردبووەوە.