کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عومەر خانی فەیزوڵڵا بەگی، باوکی دوو پێشمەرگەی رێگای رزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

17:49 - 16 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: باوکی دوو شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستان بەناوی \'\'عومەرخان یەزدانپەنا\'\'، لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پاش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٥ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، \'\'عومەر خان یەزدانپەنا\'\' لە بنەماڵەی فەیزوڵڵابەگی، باوکی شەهیدان \'\'سەعید و رەشید یەزدانپەنا\'\' پاش چەند ساڵ ئاوارەیی لە شاری هەلێر کۆچی دوایی کرد.
عومەر خان کوڕی محەممەد بەگ کوڕی عەزیز بەگی فەیزوڵڵابەگی، ساڵی ١٣٠١ی هەتاوی لە گوندی \'\'نەوبەهار\'\'ی ناوچەی فەیزوڵڵابەگی لە دایک بووە. ئەو بنەماڵەیە لە سەردەمی پاش کۆماری کوردستاندا ٩ کەس لە تێکۆشەرانیان بە تاوانی بەشداری لە کۆماری کوردستان بەدەستی رێژیمی پاشایەتی ئیعدام کران و دوو کوڕیشی بەناوەکانی \'\'رەشید و سەعید\'\' لە خەبات لەدژی رێژیمی ئیسلامیی ئێراندا شەهید بوون و خۆشی چەندین ساڵ هەر لەو پێناوەدا ناچار بە بەجێ هێشتنی وڵات و ژیان لە کوردستانی باشوور بوو، هەتا سەرەنجام لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی عومەر خان، سەرەخۆشی لە سەرجەم بنەماڵەی فەیزوڵڵا بەگی و کەس و کاری دەکا و هیوای سەبورییان بۆ دەخوازێت.
رۆحی شاد