کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان

12:46 - 17 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: دایکی شەهید رەمەزان رەجەبی، شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پاوە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ لەمەوپێش دایە \'\'تەحفێ‌محەممەدی\'\' دایکی شەهید \'\'رەمەزان رەجەبی\'\' خەڵکی گوندی کۆمەدەرە سەربە شارستانی پاوە، بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
شەهید رەمەزان جێگر لکی شەهید حەمەمین نادری لە هێزی شاهۆ بوو. ناوبراو فەرماندەرێکی زیرەک و بە وەجی ئەو هێزە بوو‌و لەناو خەڵکی ناوچەکە زۆر خۆشناو بوو‌و جێی‌رێز‌و پێزانینی خەڵکەکە بوو.
دایە تەحفێ‌هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی شانازی بە رێبازی کوڕەکەی دەکرد‌و بە سەربەرزییەوە بۆ خەڵک باسی دەکرد.
دایی تەحفێ‌لە گۆڕستانی شاری پاوە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بەخاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە‌و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە‌و کەس ‌و کاری کۆچکردوو دەکات‌و هیوای سەبوورییان بۆ دەخوازێت.


رۆحی شاد