کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیم زۆزانی سەر سنوور لە ئاژەڵدارانی ماکۆ قەدەغە دەکات

15:40 - 2 جۆزەردان 2712

کوردستان میدیا: رێژیمی ئێران هێزی نیزامیی لە دەڤەری ماکۆ زیاد کردووە و سەرەڕای هەڕەشە، ئاژەڵداری لە خەڵکی کۆچەری سەر سنوور قەدەغە دەکات.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شوورای دابین کردنی تەناهیی شاری ماکۆ، بە بيانووی هەبوونی هێزی دژبەری رێژیمی ئێران لە سنوورەکاندا، بڕیارێکی دەرکردووە و تێیدا زۆزانی ئاژەڵدارانی سەر سنووری ئێران و تورکیەی قەدەغە کردووە.

1044.jpg


ئەو بڕیارە بە پاڵپشتیی سپای پاسداران و هێزە ئینتزامیی رێژیم لە دەڤەری ماکۆ بەڕێوە دەچێت و لە زۆربەی هەوارگە و زۆزانەکاندا تابلۆی قەدەغە کردنی هاتوچۆی داچەقاندووە.

1043.jpg


هێزەکانی رێژیم لە دەڤەری ماکۆ ئاژەڵدارە ئازەرییەکان بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان لەو ناوچەیە هان دەدەن هەتا بەو چەشنە شەڕ و ئاژاوە بەخەنە نێوان دوو نەتەوەی کورد و ئازەری.

1042.jpg


زۆربەی جاران ئاژەڵدارە کوردەکانی سنووری ماکۆ، دەکەونە بەر دەسڕێژ و تەقەی راستەخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و لە ئاکامدا بریندار دەبن، یان دەکوژرێن و یان دەکەونە بەر لێدان و بێ‌حورمەتی کردن.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران