کاوە بەهرامی
لێکدانەوەی بەڕێزیان لە پێوەندی لەگەڵ هەلومەرجی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای هەڵبژاردنی سەرکۆمارەوە تاکوو ئێستا جێگای دەستخۆشییە و زۆر بە وردبینییەوە چووهتهناوەڕۆکی دۆخی ئێستای رێژیم بەتایبەتی دانووستانەکانی رێژیم بۆ خۆدەربازکردن لە قەیرانی گەمارۆ ئابوورییەکان و هەروەها درێژکرنەوەی پرۆسەی گشتی بەرههمهێنانی چەکی ناوکی و تەنانەت بۆ خۆدەربازکردنیش جامی زەهرەکە بە رووحانی بخواتەوە لە ئارا دایە.
بێگومان سپای پاسدارانیش وەک یەکێک لە هاوکێشە بەهێزەکانی پێکهاتەی رێژیم لەگەڵ چۆنیەتیی پێکەوەسازان و سات و سەودای کۆماری ئیسلامی بۆ ئاسایی کرنەوەی بارودۆخی رێژیم لەگەڵ بۆچوونەکانی رووحانییەوە یەک ناگرنهوه. وەک چۆن بینیمان لە رۆژانی رابردوودا فەرماندەی گشتیی بەسیج محەممەد رەزا نەقدی لە پێوەندی لەگەڵ لابردنی گەمارۆکان هەڕەشەی لە نزیک بوونەوەی ئێران لەگەڵ ئامریکا و رۆژئاوا کرد و رایگەیاند لەگەڵ سیاسەت و بۆچوونی کۆماری ئیسلامیدا هاوتهبا نییهو یەک ناگرێ.
جێگای ئاماژەیە کردەوەکانی ئەم رێژیمە لە دوای هاتنە سەر کاری رووحانی نیشاندەری ئەوەیە کە هیچ چەشنە ئاڵوگۆڕێک لە کردەوەکانی و بیر و بۆچوونی ئەم رێژیمەدا پێک نەهاتووە.
قسەکە لێرە دایە ئێمە وەک یەکێک لە حیزبەکانی ئوپۆزسیۆنی ئێرانی و کۆنترین حیزبی کوردستانی بە رابردوویەکی پڕ لە شانازییەوە لە قۆناغە جۆراوجۆر و دژوارەکانی خەبات، رەورەوەی شۆڕشی گەلی کورد لە کوردستانی ئێرانمان بە دەستەوە بوو و هەنووکەش لەو پێوەندییەدا ئەرکی پیرۆزی خۆمان بەڕێوە دەبەین.
بۆچوون و را و سرنجی سکرتێری گشتیی حیزبەکەمان رێگا خۆشکەرە بۆ درێژەدانی خەبات و پێشاندەرە بۆ چۆنیەتیی بەربەرەکانێ لەگەڵ دوژمنانی گەلانی ئێران بەگشتی و گەلی کورد بە تایبەتی.
حیزبی ئێمە وەک نێشانی داوە دەبێ لە ریزی پێشەوەی خەبات بۆ چونیەتی بەربەرەکانێ لەگەڵ رێژیم رێوشوێنەکان نیشان بدا و گەلی کوردیش وەک هەتا ئێستا سەلماندوویەتی لە پشتگیری و هاوکاری حیزبی خۆی واتە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران درێغیی نەکردووە.
لە وتارەکەی بەڕێزیاندا ئاماژە بە یەکیەتی ریزەکانی گەلانی ئێران کراوە بۆ ئەوەی بتوانین بە پاڵپشتی یەکتر دینامیزمێکی بەهێز بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەو رێژیمە بدۆزینەوە. بێ گومان یەکیەتیی حیزبە کوردییەکان و حیزبە سەرانسەرییەکان دەتوانێ هاندەرێکی بەهێز بێ بۆ یەکیەتیی گەلانی ئێران و حیزبی ئێمەش لەو پێوەندییەدا گەلێک هەنگاوی هەڵگرتووە و پێویستە زیاتر بەرەوپێشچوون بە خۆیەوە ببینێت.
بە کورتی وەک لە دەرئەنجامی نووسینی بەڕێز سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا هاتووە، یەکڕیزی و تەبایی گەلانی ئێران و هاتنە مەیدانی ئەوان دەتوانین رێژیمی کۆماری ئیسامی ئێران تێکەوە پێچین. پێویستە حیزبە ئێرانی و کوردستانییەکان وەک ئاڵاهەڵگری ئەو رەوتە لە مەیدانی کردەوەدا رێبەرایەتی ئەم جووڵانەوە بکەن هەتا لە ئەگەری هاتنە ئارای گۆڕانکاریدا وەک شۆڕشی ٥٧ بێ ناسننامە نەمێنێتەوە و \'\'خومەینی\'\'یەکی دیکەی لێ بە خاوەن نەبێت.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە