کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرتووکی \'\'مێژووی داگیرکاریی مەغوول\'\' چاپ و بڵاو کرایەوە

12:59 - 21 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: پەرتووکی \'\'مێژووی داگیرکاریی مەغوول\'\' لە وەرگێڕانی بەڕێز \'\'رەحمان ئەمیری\'\' چاپ و بڵاو کرایەوە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پەرتووکی \'\'مێژووی داگیرکاریی مەغوول\'\' لە نووسینی \'\'ج. ج. ساندرز\'\' و لە وەرگێڕانی بەڕێز \'\'رەحمان ئەمیری\'\' رۆژنامەڤان و چالاکی خوێندکاری، چاپ و بڵاو کرایەوە.
ناوەڕۆکی ئەو پەرتووکە باس لە ئەفسانەی مەغوول، یەکگرتنی هۆزەکانی مەغوول و دواتر دەرکەوتنی چەنگیز و داگیرکارییەکانی خۆی و بنەماڵەکەی دەکات.
ئەو پەرتووکە تایبەت بۆ بەشی مێژووی زانکۆی سلێمانی وەرگێڕدراوە کە لەلایەن بەڕێز \'\'زریان حاجی\'\'یەوە پێشەکیی بۆ نووسراوە و لەلایەن دەزگای \'\'چوارچرا\'\'وە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.