کوردستان میدیا: باوکی \'\'رێبوار کیشوەردووست\'\' پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی مەریوان بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٩ی رەزبەری ١٣٩١ی هەتاوی، \'\'محەممەد کیشوەردووست\'\' خەڵکی گوندی \'\'بێلووی\'\' سەربە ناوچەی مەریوان و باوکی \'\'رێبوار کیشوەردووست\'\' پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەریوان کۆچی دوایی کرد.
محەممەد کیشوەردووست، سێ کوڕی لە بزووتنەوەی نەتەوەی کورددا بە شێوەیەکی چالاکانە بەشدارییان کردووە و کوڕێکیشی هەنووکە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد