کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

14:56 - 22 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: باوکی \'\'هەمزە پووشاب\'\' پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی پیرانشار لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٩ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، \'\'مام حوسێن پووشاب\'\' کوڕی \'\'خدر\'\'، خەڵکی گوندی \'\'قەبری حوسێن\'\'ی سەربە ناوچەی \'\'بەری مێرگان\'\'ی شاری پیرانشار و باوکی \'\'هەمزە پووشاب\'\' پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو بەهۆی دڵسۆزییەکانییەوە بۆ حیزبی دێموکرات و نیشتمانپەروەریی، جێی رێزی خەڵکی ناوچەکە بوو و لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠دا هاوکار و یارمەتیدەری کادر و پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی پیرانشاردا بوو.
مام حوسێن لە نیو ئاپۆرای خەڵکی گوندی قەبری حوسێن و خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراو دەکات و هیوای سەبوورییان بۆ دەخوازێت.
رۆحی شاد