کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دێرینی حیزب لە پیرانشار

12:08 - 22 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی خاکەلێوە، حاجی ڕەسووڵ محەممەدی ئەرشەد، ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکرات و خەلکی گوندی خڕێ ئاغەڵانی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

ماڵی حاجی ڕەسووڵ لە دیەی شەستەکاندا مەکۆی حەوانەوەی پێشمەرگەکان بووە و خۆی و خاتوو ئامانی خێزانی بەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستییەوە ڕێزیان لە  پێشمەرگەکانی کوردستان گرتووە.

حاجی ڕەسووڵ چەندین جار لەسەر حیزبی دێموکرات گیراوە و لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمەوە بێڕێزیی پێ کراوە.

حاجی ڕەسووڵ خزمەت بە گەل و نیشتمانی بە شانازی زانیوە و لەم پێناوەشدا لە هیچ خزمەتێک درێغی نەکردووە.

تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی کۆنەخانێ لەنێو ئاپۆڕای خزم  و کەسوکاریدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.