کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات پیرۆز ڕاگیرا

12:06 - 17 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوه برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات، بە بۆنەی ٧٣مین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شار و گوندەکانی کوردستان دەستیان بە چالاکیی تەبلیغیی کرد.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری نەغەدە، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، لە شوێنەکانی وەک مزگەوتی "حاجی عەزیز، قوتابخانەی "ڕەجایی"، مزگەوتی حاجی بابائاغا و شەقامی باڵخچی"، وێنە و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردووەتەوه.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێگەی ئەو چالاکییانەدا لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات، پەیمانیان نوێ کردەوە.

لە سەر‌ پێشنیاری پێشه‌وا قازی محەممەد، کە ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی "ژ. ک" بوو، حیزبی دێموکرات له‌سه‌ر بنه‌ما ته‌شکیلاتییه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه،‌ له‌ ڕێکه‌وتی ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٢٤ی هه‌تاوی دامەزرا و له‌ یه‌که‌م کۆنگره‌ی حیزب، به‌رنامه‌ی پێشنیارکراوی قازی په‌سەند ده‌بێ و خۆشی‌ وه‌ک ڕێبه‌ری حیزب هه‌ڵده‌بژێردرێ.